English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل فشار دەخاتە سەر ئەوروپا دژی ئێران
2018-06-04 [07:33 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە  بێنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بە سەردانێکی سێ رۆژی دەگاتە ئەوروپا بە مەبەستی گۆرینی هەڵوێستیان لەبارەی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران.

ئاژانسی هەواڵی ئەلمۆنیتەرلە هەوالێكیدا بڵاوی كردەوە، ناتانیاهۆ دەیەوێت فشاربخاتە سەر بەرلین و پاریس و لەندەن کە دژایەتی بڕیاری کشانەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەكەن لە رێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران.

جێرێمی ئیساکارۆف، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەڵمانیا، لەبارەی سەردانەکەی ناتانیاهۆ بە ئاژانسی هەواڵی ئەی ئێف پی فەڕەنسی گووت: "ئامانجەکە ئەوەیە کە رێگری لە ئێران بکرێت گەشە بە هیچ توانستێکی ئەتۆمی نەدات".

لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنامە ئەتۆمییەکە، وڵاتانی ئەوروپا پابەندی خۆیان بە رێکەوتننامەکە دووپاتکردەووە و ئیسرائیلیش دەیەوێت لانی کەم ئەو پابەندبوونە کاڵ بکاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 4675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad