English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران بۆ روسیا: رێز لە سەروەری خاكی سوریا بگرە و هێزەكانمان ناكشێنینەوە
2018-06-04 [07:59 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسەكانی روسیای رەتكردەوە دەربارەی كشانەوەی هێزەكانی ئێران لەناو خاكی سوریا هەروەها داواشى لە روسیا کرد رێز لە سەروەرى خاکى سوریا بگرێت.

 حسێن سەلام جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، سوریا تاکە لایەنە بڕیار لەسەر خاکەکەى دەدات و مافى روسیا نییە بڕیار لەبارەى ئەو وڵاتەوە بدات.

ئاماژەى بەوەشکرد، هێزەکانى وڵاتەکەى لە سوریا زیانى گیانى و مادییان بەرکەوتووە و لەسەر داواى حکومەتى سوریاش لەناو ئەو وڵاتەدان و تەنیا لەسەر داواى حکومەتى ئەو وڵاتە دەکشێنەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر روسیا داواى لەو وڵاتانە کردبوو کە هێزی سەربازیان لەسوریا هەیە هێزەکانیان بکشێننەوە لەناویشیاندا ناوى ئێران هاتبوو.

 

 





ئەم هەواڵە 2854جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad