English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان لەسەر گرتنەوەی ئاوی دیجلە هاتە دەنگ
2018-06-04 [08:21 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، دە ساڵ پێش ئێستا بەرپرسانى عێراقیان لە گرتنەوەى ئاوى دیجلە و دروستکردنى بەنداو ئاگادارکردووەتەوە، بەهیچ شێوەیەکیش پاشگەز نابنەوە لە گرتنەوەى ئاوى رووبارى دیجلە.

 

 
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهیچ شێوەیەک پاشگەز نابنەوە لە گرتنەوەى ئاوى رووبارى دیجلە و داواشى لە عێراق کرد رێز لە بڕیارى تورکیا  و گەلەکەى بگرێت.
 
ئەو گوتیشی، ئەوان پێنج ساڵە چاوەڕوانى پڕبوونى بەنداوى ئیلسۆ دەکەن، دواى پڕبوونى جارێکى دیکە ئاوى رووبارەکە بەردەدەنەوە.
 
سەرۆک کۆمارى تورکیا ئەوەى خستەڕوو، دە ساڵ لەمەوبەر بەرپرسانى عێراقییان ئاگادار کردووەتەوە کە وڵاتەکەى ئاوى دیجلە دەگرێتەوە و پێویستە لە باکورەوە تا باشور بەنداو دروست بکەن، بەڵام بەرپرسانى عێراق هیچ شتێکیان نەکرد لەوبارەوەیە.

 





ئەم هەواڵە 20074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad