English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی کۆریای باکوور سێ بەرپرسی بالای سەربازی دوور دەخاتەوە
2018-06-04 [09:12 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرۆکی کۆریای باکوور سێ فەرماندەی باڵای وڵاتەکەی لەکارەکانیان دوور دەخاتەوە.

 

بەرپرسێکی باڵای کۆریای باکوور بە بێ ناوهێنیانیان، بە ئاژانسی (یونهاب)ی کۆریای باشووری راگەیاندووە، کە ئەو سێ فەرماندەیە لە هەرە گەورەترین فەرماندە سەربازییەکان و خاوەن بڕیار لە کۆریای باکوور، بوون.

 

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەناو فەرماندەکانی سوپا، دوو بیرکردنەوەی جیاواز سەبارەت بە کۆبوونەوەی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی وڵاتەکەیان و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دروست بوو.

 

ئەو فەرماندە سەربازییانەی کۆریای باکوور، کە لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە، دژایەتیی کۆبوونەوەی کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ دەکەن و پێیان وایە نابێ وڵاتەکەیان لەگەڵ ئەمریکا رێک بکەوێ.

 

هەرچەندە ئەو بەرپرسە ناوی فەرماندە دوورخراوەکانی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاژانسی یونهاب ناو و پۆستی ئەو بەرپرسانەی بڵاو کردووەتەوە، کە بریتین لە؛

 

- باک یونگ سیک، وەزیری بەرگری

- ری میونگ سو، سەرۆک ئەرکانی سوپای کۆریای باکوور

- کیم جۆنگ جاک، بەڕێوەبەری مەکتەب سیاسیی سوپای میللی کۆریای باکوور

 

بەشێک لە سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بە هۆکارێکی دیکەی دوور خستنەوەی ئەو فەرماندانە دەکەن، کە بریتییە لەوەی، کیم جۆنگ ئون ترسی هەیە لەوەی لەوکاتەی لە کۆبوونەوەیە لەگەڵ ترەمپ، ئەو فەرماندانە کودەتای سەربازی بەسەردا بکەن.

 

بڕیارە رۆژی 12/6/2018 کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوورر و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگافوورە لە باشووری رۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا، کۆ ببنەوە.

 





ئەم هەواڵە 7081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad