English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی..ئه‌م راهێنەر گرێبەستی ڕیاڵی رەتکردەوە
2018-06-04 [09:57 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای ڕۆیشتنی زێدان، یانەی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی بە جۆلیان ناگلسمان ی راھێنەری یانەی ھۆفنھایم بەڵام داواکە رەتکردۆتەوە.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویان کردۆتەوە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی بە جۆلیان ناگلێسمان ی راھێنەری یانەی ھۆفنھایم ەوە کردووە کە ببێتە راھێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەڵام راھێنەرە لاوەکە  یانەکەی خۆی خۆشدەوێت و بڕیاریداوە لەگەڵ ھۆفنھایم بەردەوام بێت.

بێڵد نوسیویەتی دوای رۆشتنە چاوەڕوان نەکراوەکەی زێدان چەندین ناو بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو راھێنەرە دیاری کراون لەوانە ، پۆچیتینۆ ، کلۆپ ، ئەلیگری و چەند راھێنەرێکی تر بەڵام ئەوەی جێی سەرسورمانە ئەو پەیوەندیەیە کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە یانەی ھۆفنھایم ەوە کردویەتی کە داوای راھێنەری تیپەکەی کردووە.


ناگلێسمانی تەمەن ٣٠ ساڵ، یەکێکە لە دیارترین راھێنەرەکانی ئەڵمانیا چونکە تەمەنێکی کەمی ھەیە بەڵام ئەزموونی باشی ھەیە و پلەی سێیەمی ریزبەندی ئەڵمانیاشیان بەدەست ھێناوە و وەرزی داھاتووش لە چامپیۆنزلیگ بەشدار دەبن.





ئەم هەواڵە 2179جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad