هەولێر _ ZNA
هێلکە سودێکی زۆر و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ پێست و گرنگترینیان بۆ کەم کردنەوەی کونەکانی سەر ڕوخسار و توند کردنەوەی پێست و نەهێشتنی زیپکە سودێکی سەرسوڕهێنەری هەیە. ئەمەش ڕێگاکانی بەکارهێنانیەتی:
سپێنەی هێلکەیەک لە زەردێنەکەی جیابکەرەوە و باش تێکەڵی بکە پاشان بیدە لە ڕوخسارت و بەجێی بهێڵە تا بە ڕوخسارتەوە وشک دەبێتەوە و ئینجا بە ئاوی شلەتێن بیشۆ. بەم ڕێگایەیان کونەکانی سەر ڕوخسار بچوک دەبنەوە و زیپکەکانی سەر پێست بنبڕ دەبن.
ڕێگای دووەم بەکارهێنانی هێلکەیەکی تەواوە، پاش شڵەقاندنی دەدرێت لە ڕوخسار و بەجێ دەهێڵرێت تاوەکو وشک دەبێتەوە و پاشان بە ئاوی شلەتێن دەشۆردرێت. بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە پێست توند دەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 8977جار خوێندراوەتەوە |