English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامارى زیانه‌كانی ئێزيدىیه‌كان راگه‌ياندرا
2018-06-04 [10:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى كاروبارى ئێزيدييه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاينى ئامارى تاوانه‌كانى تيرۆرستانى داعشى راگه‌ياند كه‌ دژ به‌ ئێزيدييه‌كان ئه‌نجامى داون.

به‌پێى ئاماره‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى كاروبارى ئێزيدييه‌كان، رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ 3ى حوزه‌يران بڵاويكردۆته‌وه‌، له‌ رۆژى 3-8-2014ه‌وه‌ كه‌ داعش ناوچه‌كه‌يانى داگيركردوون، ژماره‌ى ئێزيدييه‌كان له‌ عێڕاق نزيكه‌ى 550,000 كه‌س ده‌بوون، ژماره‌ى ئاواره‌كان له‌ ئه‌نجامى تاوانه‌كانى داعش گه‌يشتنه‌ 360,000 كه‌س ئاواره‌ بوون.

ئاماره‌كه‌ ده‌شڵێت، ژماره‌ى شه‌هيدانى ئێزيدييه‌كان له‌ رۆژانى يه‌كه‌مى داگيركارييه‌كه‌ گه‌يشتنه‌ 1293 كه‌ش، ژماره‌ى بێباوكانى 1759 مناڵن و ژماره‌ى بێدايكان 407 مناڵن و ئه‌و مناڵانه‌ى دايك و باوكيان نه‌ماوه‌ 359 مناڵن، هه‌روه‌ها ژماره‌ى ئه‌و مناڵانه‌ى باوكيان به‌ده‌ستى داعشه‌وه‌يه‌ 220 مناڵن، كۆى گشتى هه‌تيوان 2745 مناڵن.

ئه‌و ئاماره‌ى وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئێزيدييه‌كان ده‌ڵێت نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان دانى پياداناوه‌ ده‌شڵێت، ژماره‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان كه‌ ئاشكراكراون له‌ شه‌نگالدا تا ئێستا 68 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵه‌، سه‌رباى ده‌يان شوێنى گۆڕى تاكه‌ كه‌سى.

روونيشى كردۆته‌وه‌، ژماره‌ى شوێن و مه‌زارگه‌ پيرۆزه‌كانى ئێزيدييه‌كان كه‌ داعش ته‌قاندوونييه‌تييه‌وه‌ 68 شوێنن، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كۆچيان بۆ هه‌نده‌ران كردووه‌، نزيكه‌ى (100،000) كه‌س ده‌بن، ژماره‌ى رفێنراوه‌كان 6417 كه‌سن، 3548 له‌و كه‌سانه‌ ئافره‌تن، 2869 كه‌سيان پياون، ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌ستى داعش رزگاريان بووه‌، 3300 كه‌سن، 1150 كه‌سيان ئافره‌تن، هه‌روه‌ها 337 كه‌سيان پياون، 946 مناڵى كچن، 867 مناڵى كوڕن، ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى ماونه‌ته‌وه‌ 3117 كه‌سن، 1452 كه‌سيان ژنن، 1665 پياون.





ئەم هەواڵە 2914جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad