English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەولدەدرێت پێش جەژن مووچەی پێشمەرگە دابەشبکرێت
2018-06-04 [10:41 AM]

ZNA- ھەولێر


كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ رێككه‌وتی 4ـی 6ـی 2018، ليژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ‌ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر‌ و ژماره‌یه‌ك له ‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، ‌به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كۆبۆوه‌. 

له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مان كرا بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌ حكومه‌ت بكرێت به‌رله‌ هاتنی جه‌ژن مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش بكات و لیژنه‌كه‌ ئه‌و داوایه‌ به‌ فه‌رمی ده‌گه‌یه‌نيَتة لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌وڵه‌كان چڕده‌كه‌نه‌وه‌ تا ئه‌و داوایه‌ جێبه‌جێ بكرێت. 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پێشخستنی ریزبه‌ندیی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كراو، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ لیژنه‌كه‌ داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات كه‌ پێدانی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت له‌ ریزبه‌ندیی یه‌كه‌م بێت. 

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پرسی راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كراو لیژنه‌كه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كاندا پێویسته‌ وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام بێت له‌ جێبه‌جێكردنی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌كان و رانه‌گرتنییان. 
 





ئەم هەواڵە 9715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad