English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... دەست بەسەر برێکی زۆر فاستی بەسەرچوودا ده‌گیرێت
2018-06-04 [10:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لە درێژەی گەڕان و پشکنینەکانی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، له‌کۆگایەکدا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر فاست و ڕەنگی بەسەرچوودا گرت، هه‌روه‌ها گۆشتفرۆشی بەھزادیان لە ناو شاری سلێمانی بۆ ماوەی ھەفتەیەک داخست.

ھاوڕێ محەمەد، سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان رایگەیاند، ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ سەردانی کۆگای کارگەی (ھاڤلین)یان کردووە و لە ئەنجامدا بڕی (٣٢) دەبە فاستی (٤٠) لیتری و (١٨) قووتوو ڕەنگی بەسەرچوویان لە کۆگاکەدا بینیوە، وتیشی: تەواوی ئەو مادە بەسەرچووەیان گواستووەتەوە بۆ قائیمقامیەت و تەلەف دەکرێن.

سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان ئاماژەی بەوەش کرد ئەو کارگەیە سەرەڕای ئەوەی مۆڵەتەکەی ئامادەنەبووە، بەرواری دەرچوون و بەسەرچوونی موادەکانیش لە سەر لەزگە بووە، بۆیە تەواوی مادە بەسەرچووەکانی تەلەف دەکرێن و روبەڕوی سزای مادیش کراوەتەوە و بۆ دواین جاریش ئاگادارکراوەتەوە کە پابەندی رێنماییەکان بێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان رایگەیاند: لە میانی بەدواداچون و سەردانە بەردەوامەکانی لیژنەکانی قائیمقامییەت لە ناو شاری سلێمانی، لیژنەی سێ بە ھاوکاری لیژنەی یەک دەستی بەسەر بڕی (١٩) کیلۆگرام گۆشتی بەستوودا گرت کە خاو کرابووەوە و خاوەنەکەی دەیویست بە گۆشتی فرێش بیفرۆشێت بە ھاوڵاتیان.

وتیشی دوای چەند جارێک ئاگادارکردنەوەی ئەو گۆشتفرۆشە، بەڵام بەھۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییەکان و پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان، لیژنەی باڵا بڕیاری دا بە داخستنی گۆشتفرۆشی بەھزاد لە بەر بەلەدییەکەی شاری سلێمانی بۆ ماوەی (٧) رۆژ.

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی داواش لە ھاوڵاتیان دەکات لە پێناو پاراستنی تەندروستی ھەموو لایەکدا لە ھەرشوێنێک گومانیان لەوە ھەبوو کە گۆشتی بەستوو دەفرۆشرێت، دەستبەجێ لیژنەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە بۆئەوەی بەدواداچونی بۆ بکرێت و رێکاری پێویستی لە دژ بگیرێتە بەر.





ئەم هەواڵە 3199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad