English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: پێویستە ھەرچی زووە دۆخی داگیرکاریی کەرکووک کۆتایی پێبھێندرێت
2018-06-04 [11:42 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ "مەسرور بارزانی" راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە جەنەڕاڵ "وۆڵتەر پایت" جێگری بەرپرسی  ھێزی ھاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و شاندی یاوەری.

 

لە دیدارەکەدا دوا پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسیەکانی عێراق و جموجۆڵەکانی ئەمدواییەی تیرۆریستانی داعش لەناوچە رزگارکراوەکان بەگشتی و دەوروبەری کەرکووک بەتایبەتی تاوتوێکرا و گفتوگۆیان لەبارەی قۆناغی داھاتووی روبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان کرد.

 

مەسرور بارزانی پەیوەست بەم قۆناغە ئاماژەی بە رەوشی پێشووی پارێزگاری کەرکووک دا و رایگەیاند، ئەو کاتەی کەرکووک و دەوروبەری لە ژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگە دابوو زۆر ئارام و پارێزراو بوو. پێویستە ھەرچی زووە بەپێی نەخشەرێگەی ماددەی ١٤٠ی دەستوور دۆخی ئەو ناوچانە بێنە چارەسەرو دۆخی داگیرکاری کۆتایی پێبھێندرێت. ھەروەھا ئاماژەی بە گرینگی دروستکردنەوەی متمانە لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق دا.

 

ھەر لەو دیدارەدا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دووپاتی لە پابەندبوونی  ھەرێمی کوردستان لە بەردەوامیدان بەشەڕی تیرۆریستان کردەوە.

 

لەلای خۆیەوە جەنەڕاڵ وۆڵتەر پوختەیەکی لەبارەی پلانی ھێزی ھاوپەیمانان بۆ مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە خستەڕوو و ھەردوولاش رێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بەو گفتوگۆ راوێژکارییانە لەبارەی پرسە گرینگەکانی جێگەی بایەخی ھاوبەشن.





ئەم هەواڵە 3184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad