English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا: مەنبج ده‌بێته‌ خاڵێکی وەرچەرخانی پەیوەندیـیەکانی وڵاته‌كه‌ی و ئەمەریکا
2018-06-04 [12:03 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وەزیری دەرەوەی تورکیا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی كۆبێـه‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ چاوش ئۆغلۆ دەڵێت پرسی شاری مەنبجی سوریا کە لە ئێستادا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتە لە پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و واشنتن خاڵێکی وەرچەرخان دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە مەولود چاوش ئۆغڵو رایگه‌یاند، لە میانەی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە واشنتن باسی پرسی شاری مەنبج دەکات کە دەبێت هێزەکانی یەپەگە لێی بچنە دەره‌وه‌، ئەم پرسه‌ ئاڕاستەی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستنیشان دەکات، وتیشی مەسەلەی یارمەتی و پـشـتیوانی یەپەگە گەورەترین ناکۆکی نێوان تورکیا و ئەمەریکایە.

چاوش ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئەنکەرە لە دژی دابەشکردنی سوریایە و خوازیارە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی ئەو وڵاتە بدۆزرێتەوە.

سەبارەت بە ناکۆکی نێوان ئەنکەرە و واشنتن لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی S-400 لە ڕووسیا، ئۆغڵو گوتی پـێشـتر داوایان لە ئەمەریکا کردبوو سیستەمێکی هاوشێوەیان پـێبفرۆشێت بەڵام داواکەیان ڕەتکراوەتەوە، بۆیە ئەنکەرەش ڕووی لە ڕووسیا کرد.

جێی ئاماژەیە مەولود چاوش ئۆغڵو کە بە سەردانێکی دوو ڕۆژی لە واشنتنە، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ مایک پەمپـیۆ کۆببێتەوە.

aa





ئەم هەواڵە 4384جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad