English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی ئه‌وروپا، نه‌تانیاهۆ سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
2018-06-04 [12:35 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆک وەزیری ئیسرائیل سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپای ده‌ست پێكرد، تاوەکو ڕێبەرانی ئەو وڵاتانە رازی بکات هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی ئێران بگۆڕن، بڕیاره‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سێ رۆژ بخایه‌نێت.

ئەمڕۆ بنيامین نەتەنیاهو بەر لەوەی بەرەو بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێبکەوێت، گوتی، "سێ ڕێبەر دەبینم و دوو بابەت دەهێنمە بەرباس، ئەویش ئێران و ئێران."

وتیشی، "ڕەنگە لە ئێستادا ڕێکەوتنێکی تەواو لەم بارەیەوە نەکرێت، بەڵام پـێـموایە جۆرە تێگەیشتنێک دەبێت."

بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆببێتەوە و پاشان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵدا سازبکات.

دوای بەرلین بەرەو پاریس بەڕێدەکەوێت تاوەکو لەوێ لەگەڵ ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک وەزیری فەڕەنسا کۆببێتەوە، دواتر ڕوو لە لەندەن دەکات بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ تێرێزا مەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو یەکێتی ئەوروپا لەبارەی چۆنییەتی هێشتنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی کۆبووەوە و رایگەیاند، پێداگرن لە پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی.

ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا، سێ لەو شەش وڵاتەن کە لە ساڵی 2015 ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەیان لەگەڵ ئێراندا مۆرکرد.

 





ئەم هەواڵە 3952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad