English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک وەزیرانی ئوردن دەستی لەکار کێشاوه
2018-06-04 [12:33 PM]

ZNA- هەولێر


 

"هانی ئەلمولقی" سەرۆک وەزیرانی ئوردن، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای دیدار لەگەڵ "مەلیک عەبدوڵڵای دووەم" پاشای ئەم وڵاته، دەستی لەکار کێشاوه و "عومەر ئەلرەزاز" وەزیری پەروەرده ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی پێ‌سپێردرا.

 

پێشتر گوترابوو که مەلیک عەبدوڵڵا بۆ ئارام کردنەوەی خۆپێشاندانەکان، داوای له هانی ئەلمولقی کردبوو دەست لەکار بکێشێتەوه.

 

دوێنێ له سێیەم رۆژی خۆپێشاندانەکان، دەیان هەزار کەس له ئوردن، دژی سیاسەته ئابوورییه نوێیەکەی حکومەت، رژانه سەر شەقامەکان. خۆپێشاندەران داوای دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیرانیان دەکرد.

 

رێژەی بێکاری له ئوردن بەرزه و له پێنج مانگی رابردووش نرخی شتومەک چەندین جار بەرز بۆوتەوه. لەوانه نرخی سووتەومەنی پێنج جار بەرز بۆتەوه و نرخی کارەباش سەدا٥٥ گرانتر بوو‌ه.

 

Radiofarda





ئەم هەواڵە 1864جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad