English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گواردیۆلا رکابەری بەرشەلۆنە دەکات 
2018-06-04 [01:06 AM]

ZNA- ھەولێر



پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی چووتە رکابەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانێک . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ، پیپ گواردیۆلا رکابەری یانەی بەرشەلۆنە دەکات لەسەر گواستنەوەی یاریزان تیاگۆ ئەلکانتارا یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی بایەرن میونشن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یاریزانانی بەرشەلۆنە داوایان لە جۆسیپ ماریا بارتۆمیۆ کردووە جارێکی دیکە ئەلکانتارا بگەڕێنێتەوە یانەی بەرشەلۆنە ، چونکە لە ھێلی ناوەڕاست پێویستیان پێی دەبێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , یانەی بەرشەلۆنە بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە یانەی بایەرن میونشن کردوە لە پێناو بەدەستھێنانی ئەلکانتارا , بەلام بەرپرسانی یانەی باڤاری داوای ٨٠ ملیۆن یۆرۆ دەکەن لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لەو یاریزانە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad