English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل ایران دەبێ بەتەواوی سووریا جێبهێڵێت
دەگوترێ زیاتر لە سێ هەزار چەکداری ئێرانی لە سووریان
2018-06-04 [02:51 AM]

ZNA - هەولێر


ئیسرائیل دەڵێت ئێران نەک تەنیا باشووری سووریا بەڵکوو ددەبێ تەواوی خاكی ئەم وڵاتە جێبهێڵێت.

حكومەتی ئسرائیل لێدوانەكانی بەرپرسانی رووسیا لەبارەی رێككەوتنیان لەگەڵ تەلئەڤیڤ سەبارەت بە كشانەوەی ھێزەكانی ئێران لە سنوورەكانی باشووری ئەم وڵاتە رەت دەكاتەوە و دەڵێ ھیچ رێككەوتنێك لەسەر ئەم بابەتە نەكراوە.

دوای ئەوەی بەرپرسانی مۆسكۆ رایانگەیاند كە سەبارەت بە كشانەوەی ھێزەكانی ئێران لە سنوورەكانی باشووری سووریا گفتگۆیان لە گەڵ ئیسرائیلیەكان كردووە، حكومەتی ئیسرائیل دەڵێ ھیچ رێككەوتنێكی لەم شێوەیە نەكراوە و ئێمە خوازیاری كشانەوەی ھێزەكانی ئێرانین لە سەرجەم خاكی سووریا نەك تەنیا لە سنوورەكانی باشووری ئەم ولاتە.

رۆژی رابردوو دیمەشق پشتراستی كردەوە ئاگاداری گفتگۆكانی نێوان ئیسرائیل و رووسیا سەبارەت بە كشانەوەی ھێزەكانی ئێران بوونه.

بەرپرسانی ئێرانیش بە توندی كشانەوەیان لە سووریا رەت دەكەنەوە و دەڵێن بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیمەشق لە سووریاین و ئەو بابەتە تەنیا پەیوەندیی بە تاران و دیمەشقەوە ھەیە.





ئەم هەواڵە 1825جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad