English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەكەم كاروانی نەوتی كەركوك گەیشتە ئێران
2018-06-04 [03:53 AM]

​ZNA - هەولێر


رۆژانە٣٠ هەتا ٦٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی تانكەرەوە رەوانەی ئێران دەكرێت

ئاژانسی مێھری ئێرانی ئەمرۆ دوشەممە رایگەیاندووە كە یەكەم كاروانی تانكەری نەوتی كەركوك گەیشتووەتە كۆگاكان لە دەرەشاری سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژھەڵاتی كوردستان.

وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاندووە كە دوای چارەسەركردنی كێشە لوجستیەكان، گواستنەوەی نەوتی كەركوك بە رێگەی تانكەر و لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەی نێوان ھەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و ئێراندا بەفەرمی بۆ ئێران دەستی پێكردووە كە بریار بوو رۆژانە٣٠ بۆ٦٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی تانكەر لە سنوورەكانەوە رەوانەی پاڵاوگەكانی ئێران بكرێن.

ئەگەرچی لە ساڵی رابردووە وە ئەو رێككەوتنە كراوە، بەڵام  ئێران رایگەیاند كە بەھۆی بوونی كێشەی ئەمنی گواستنەوەی نەوتەكە رادەگرن. ئەم نەوتە بریارە لە دەرەشارەوە بۆ پاڵاوگەكانی كرماشان، تاران و تەورێز رەوانە بكرێت و لەبەرمابەریشدا ئێران لە باشووری عێراقەوە كاڵای دیكە ھەناردەی عێراق بكات.

 





ئەم هەواڵە 9496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad