English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میدیای ئێران: بوونی ھێزەكانی ئەمریكا لە شنگال دژ بە ئێران نیە
2018-06-04 [03:57 AM]

​ZNA - هەولێر


ئاژانسی فارسی فەرمی سەر بە ئێران لە ھەواڵێكدا دەڵێ بوونی ھێزەكانی ھاوپەیمانی دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ناوچەكانی شنگال و دەوروبەری دژ بە ئێران نیە.

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا جەلال خلۆ جێگری قائیمەقامی شنگال رایگەیاند كە ھێزەكانی ئەمریكا سەرقاڵی دروست كردنی پێگەیەكی سەربازین لە چیای شنگال، توماس وێئال بەرپرسی بەشی پەیوەندیە گشتیەكانی ھاوپەیمانی نێودەولەتی دژ بە داعش  رایگەیاندووە كە ھێزەكانیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوبەشە عێراقیەكان خەریكی گواستنەوەی كەرەستە سەربازیەكانن بۆ پاڵپشتی كردن لە قۆناخی دووھەمی رووبەروو بوونەوە لەگەڵ داعش لە خاكی سووریا و ئەو دەنگۆیانەی رەت كردۆتەوە كە بوونی ھێزەكانیان لە ناوچەكانی چیای شنگال دژ بە حەشدی شەعبی بێ.

ھێزەكانی حەشدی شەعبی لە عێراق لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەكرێت و دەگوترا كە بوونی ھێزەكانی ئەمریكا لە چیای شنگال دژ بەو ھێزەیە لەو ناوچەیە.

 





ئەم هەواڵە 3202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad