English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاو به‌نداوی موسڵ زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه‌
2018-06-04 [04:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا حه‌سه‌ن عه‌لاف وتی، به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاو به‌نداوی موسڵ هیچ زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه‌، وتیشی، كۆمپانیا ئیتاڵیایه‌كه‌ له‌كۆتاییهێنان به‌ ‌كێشه‌ی ده‌رگاكانی به‌نداوه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو.

حه‌سه‌ن عه‌لاف له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، كارگێڕی پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌ردانی به‌نداوی موسڵیان كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیاران تاوتوێی دابه‌زینی ئاستی ئاویان كرد كه‌ توركیا ئاو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسۆ به‌كارده‌هێنێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌ندازیاران جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ عه‌مباراوی به‌نداوه‌كه‌ هیچ زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌ ئێستادا به‌نداوی موسڵ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاو به‌ته‌واوی ئاماده‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ئیتالیاكه‌ توانی ده‌رگاكانی به‌نداوه‌كه‌ نۆژه‌ن بكاته‌وه‌ و دیواری به‌نداوه‌كه‌شی به‌ كۆنكریت پڕ كرده‌وه‌.

عه‌لاف ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ئاستی ئاوی زێی دیجله‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ر له‌ پڕكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسۆ و به‌هۆی وه‌رزی هاوین و نه‌بوونی باران له‌ عێراق زۆر دابه‌زیوه‌.





ئەم هەواڵە 6226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad