ZNA- ھەولێر
لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین دەڵێت , پێویستە تیمەکەمان بەھێز بکەین بۆ ئەوەی نازناوی جامی جیھانی بەدەست بھێنین .
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی میسی رایگەیاند : من باشترین یاریزانی جیھان نیم، چونکە کاتێک یاریزانان دێنە نێو یاریگا ھەموویان یەکسانن و بەیەکەوە کاردەکەن .
میسی گووتیشی : ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین پاڵێوراوە بۆ بەدەستھێنانی نازناوی مۆندیال ، بەڵام پێویستە تیمەکەمان بەھێز بکەین و بەیەکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی رکابەری بکەین بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە.
میسی راشیگەیاند : لەماڵەوە ئێمە خێزانێکی ئاسایین و من زیاتر خەریکی یاری ئەتاریم لەماڵەوە ، بەڵام لە ئێستادا رکابەرێکم بۆ دروست بووە ، ئەویش تیاگۆی کوڕمە .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 15946جار خوێندراوەتەوە |