English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێبوار تالەبانی : پشتگیریکردنی سەرۆک بارزانی بۆ من شانازیێکی گەورەبوو
2018-06-04 [11:18 AM]

ZNA- ھەولێر


رێبواری تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌ی بۆ ده‌ركرابوو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و ده‌شڵێ پشتگیریكردنی سه‌رۆك بارزانی بۆ من شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌.

 

رێبوار تاڵه‌بانی،  ڕاگه‌یاند كه‌ به‌ره‌ى توركمانى له‌ پشت ئه‌و گوشارانه‌ بووه‌ بۆ سه‌ر ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ تا له‌ دادگا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى ده‌ربكرێت.

 

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئه‌و دادوه‌ره‌ى فه‌رمانه‌كه‌ى ده‌ركردبوو، كورد بووه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كاریگه‌رى به‌ره‌ى توركمانى و سكاڵاش له‌ دژى ئه‌و دادوه‌ره‌ تۆمار ده‌كرێت.

 

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى سه‌رۆك بارزانى، رێبوار تاڵه‌بانى گوتى: "سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌میشه‌ پشتیوانم بووه‌ و سه‌یرى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه‌، كه‌ من سه‌ر به‌ چ لایه‌نێكى سیاسییم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ر به‌ یه‌كگرتوو بوومه‌ به‌ڵام ئه‌و پشتیوانییه‌ى ئه‌و له‌و پێگه‌ مه‌زنه‌دا بۆمن شانازییه‌كى گه‌وره‌یه‌".

 

دوێنێ دادگایه‌ك له‌ كه‌ركووك بڕیارى ده‌ستگیركردنى بۆ رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ركرد.

 

له‌ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا نووسینگه‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رایگه‌یاند، هه‌موو كوردێك پشتیوانى رێبوار تاڵه‌بانى ده‌كات و سه‌رۆك بارزانى به‌و په‌ڕى هێزى خۆیه‌وه‌ پشتیوانى ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 4363جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad