English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامەنووسێک ١٥ ھەزار بەلگەنامەی نھێنی داعش دەباتە ئەمریکا
2018-06-04 [11:22 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوە میدیاییەكانی عێراق رایانگەیاند هەواڵگری نیشتمانیی عێراق توانیویەتی 15 هەزار بەڵگەنامەی نهێنیی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە حكوومەتی ئەمریكا وەربگرێتەوە.


میدیاكانی عێراق ئەم هەنگاوەی هەواڵگری وڵاتەكەیان بەگرنگ و ئازایانە وەسف كردووە، لەبەرئەوەی ئەم بەڵگەنامە نهێنییانە ڕاستی زۆر لەبارەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە ڕوون دەكەنەوە، هەروەها سرووشتی پەیوەندییەكانی داعش و لایەنەكانی پارەداركردن و پشتیوانانی ڕێكخراوەكە ئاشكرا دەكەن.


جێی باسە كاتی خۆی مارگرێت كۆكەر رۆژنامەنووسانی ناسراوی ئەمریكا و پەیامنێری رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) توانیبووی ئەم 15 هەزار بەڵگەنامەیە بگوازێتەوە ئەمریكا، لەم ئەركەشیدا هەلی بێ ئاگایی عێراقییەكان و سەرقاڵبوونی هێزەكانی عێراقی بە شەڕی مەیدانی لەگەڵ داعش قۆستبووەوە.





ئەم هەواڵە 5116جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad