English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی بەنزین هەرزان دەكرێت و بەنزینخانە حكوومیەكانیش دەكرێنەوە
2018-06-05 [07:20 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان رایگەیاند، هەولێك بۆ هەرزان كردنی نرخی بەنزین هەیە، بڕیارە بەنزینخانە حكوومیەكانیش بكرێنەوە و بە هەرزانتر بەنزین دابین بكەن.

مستەفا تەها جەبار بەڕێوبەری دابەشكردنی سوتەمەنی هەولێر لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بە باسی راگەیاند: هەوڵێكمان داوە و پشتیوان بە خوا هەوڵەكەمان ئەنجامی دڵخۆشكەری دەبێت و بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان بەنزین هەرزان دەبێت.

ئەو گوتی: هەوڵەكەمان ئەوەیە كە بڕێك بەنزینمان بۆ بێـت  تاوەكو لە بەنزینخانە حكوومیەكان دابەشی بكەین و بە نرخی حكوومی بیفرۆشینەوە.

جەختی كردەوە خەریكی میكانیزمێكن بۆ بەگەڕخستنەوەی بەنزینخانە حكوومیەكان، گوتیشی: ئەگەر ئەو میكانیزمە جێبەجێ بكرێت ئەوە بەنزینخانە حكوومیەكان وەكو پێشوو بەگەڕ دەخرێنەوە و لە بەغداوە بەنزینمان بۆ بێت و دابەشی بكەین.

روونیشی كردەوە وەزارەتی نەوتی عێراق بەڵێنیان بە حكوومەتی هەرێمی كوردستانداوە لە ئاییندەیەكی نزیك بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكەن، گوتیشی: نازانین ئەو بەنزینەی لە بەنزینخانە حكوومیەكان بڕیارە بفرۆشرێت لیتری بە 450 یان 500 دەبێت، بەڵام بە دڵنیایی لە بەنزینی بازرگانی هەرزانتر دەبێت ئەو كاتەش كێبڕكێ دروست دەبێت و نرخی بەنزینی بازرگانیش هەرزان دەبێت.

بەجۆرێك بەنزینی بازرگانی گران بووە لە هەندێك شوێن لیتری بۆتە 750 دینار، ئەوەش نیگەرانی و كاردنەوەی هاووڵاتیانی لێكەوتۆتەوە.

سەبارەت بە گرانبوونی بەنزین لە بەنزینخانە ئەهلیەكان ئەو بەرپرسەی  سامانە سرووشتیەكان دەڵێت: چەند  هۆكارێك هەیەیەكێكیان گرانبوونی نەوتی خاوە كە بۆ هەر تەنێك بەنزین 80 دۆلار گرانبووە، هۆكارێكی تریش ئەوەیە هاوینان خواست لەسەر بەنزین زۆرە ئەوانەش هۆكار بوونە بۆ گرانبوونی بەنزین،بەڵام بەدواداچوونمان هەیە بۆ ئەوەی نرخەكە داببەزێت.

لە پاڵاوگەی كەڵەك لە هەولێر رۆژانە ملیۆنێك تاوەكو دوو ملیۆن لیتر بەنزینی بەرهەم دێت و زیاتر لەو بڕەش لە دەرەوەی وڵات دەهێندرێت بۆ كوردستان.

ئەوبەرپرسەی سوتەمەنی پێیوایە،  ئەگەر بەشێكی زیاتری نەوت بۆ پاڵاوگەی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان بێت نرخی بەنزین هەرزانتر دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 7717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad