English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ جەژن ئەو زیندانییانە ئازاد دەكرێن كە بەر لێبوردنی گشتی كەوتوون
2018-06-05 [08:03 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكرای دەكات بۆ جەژن و سێ مانگی داهاتوو چەندین كەس بە لێبوردنی گشتی ئازاد دەكرێن.

ئەحەمەد نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: تاوەكو جەژن ئەو كەسانە ئازاد دەكرێن كە بەر لێبوردنی گشتی كەوتوون بەو مەرجەی كەسوكارەكانیان سوڵح بكەن و كەیسەكانیان پاكتاو بكەن.

لە رۆژی 17ی 12ی 2017 یاسای لێبوردنی گشتی لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە و كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەرپرسەكەی چاكسازی ئاماژەی بەوەشدا: 5 مانگ لە جێبەجێكردنی ئەو یاسایە رۆیشتووە و 3 مانگ ماوە لەو سێ مانگە ئەوەی سوڵحی نەكردووە پەلە بكات سوڵح بكات بە تایبەت بۆ جەژن ئەگەرچی ئێمە سێ مانگمان لە پێشە بۆ كۆتایی هێنان بە جێبەجێكردنی لێبوردنەكە و دواتریش درێژناكرێتەوە.

لە ماوەی5 مانگی رابردوودا بە سەدان كەس لە هەرێمی كوردستان بەر لێبوردنی گشتی كەوتوون.

ئەحەمەد نەجمەدین، دووپاتی كردەوە لە ماوەی رابردوودا خەڵكێكی زۆر بەهۆی لێبوردنی گشتی ئازادكراون، گوتیشی: بە پێی یاسای لێبوردنی گشتی ئەوانەی كە سوڵحیان نەكردووە دەبێت سوڵح بكەن لەوانە كوشتن یان رفاندن یان دزی كردن، ئەگەر سوڵحەكان بكرێن ئەوە زیندانیەكان ئازاد دەكرێن.

بەپێی ماددەی ٨ لەیاسای لێبوردنی گشتی ئەوكەسانەی بەتاوانەكانی بازرگانی بەمادەی هۆشبەر و بازرگانیان بەدەرمانی خراپ و ماوەبەسەرچوو كردووە و مۆرو نوسراوی فەرمیان ساختەكردوە لەگەڵ ئەو كەسانەی بونەتە مەترسی بۆسەر ئاسایشی هەرێم ئەوانەش كە مەترسیان بۆسەر بیانیەكانی هەرێم هەبوەو دەستدرێژیان كردونەتە سەرو ئەوانەی زینای مەحرەمیان كردوەو یاخود بەتاوانی نێربازی گیراون لێبوردن نایانگرێتەوە.

هەر لەم ماددەیە ٣ تاوانی تر زیادكراون كە تاوانباران بەر یاسای لێبوردنی گشتی نەكەون بریتین لەو كەسانەی بەتاوانی كوشتنی رۆژنامەنوس و زانای ئایینی و كوشتنی ژنان دەستگیركراون, هاوكات ئەوانەشی كەیسەكانیان لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدان بەپێی یاساكە بەر لێبوردن ناكەون.

ئەو بەرپرسە دووپاتی كردەوە لە ماوەی ساڵانی پێشوو هەندێك لێبوردنی تایبەت هەبووە كەوتۆتە جەژنەكان، گوتیشی: لێبوردنی تایبەت لە لایەن جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەردەكرا، لێبوردنی گشتیش لە لایەن پەرلەمانەوە دەردەكرێت بە یاسا.





ئەم هەواڵە 7204جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad