English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی بڕوانامەی فەرمانبەران وەزارەتی دارایی بڕیارێك دەردەكات
2018-06-05 [08:28 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەردەكات كە بڕوانامەی بەرزتریان بە دەستهێنناوە یان درێژە بە خوێندن دەدەن.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی كە بە واژۆی رێباز حەملان لە مانگی 5ی 2018 دەرچووە،  ئاماژە بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بڕوانامانەكراوە كە فەرمانبەران بە دەستی دەهێنن.

وەزارەتی دارایی ئەوەی خستۆتەڕوو ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە و بڕوانامەیان بە دەست هێناوە دەكرێت هەمواركردنی بڕوانامەكانیان بۆ بكرێت.

سەبارەت بە دوو جۆری مۆڵەتی خوێندن، ئەوە هاتووە: ئەو فەرمانبەرانەی لە ئێواران درێژەیان بە خوێندن داوە یان لە رێگەی تاقیكردنەوەی دەرەكی درێژەیان بە خوێندن داوە بڕوانامەكانیان بۆ هەمووار دەكرێت.

وەزارەتی دارایی دووپاتی كردۆتەوە كە ئەو فەرمانبەرانەی بێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بە دەستهێناوە نابێت لە كاتی دەوامی فەرمانبەرێتیان بێت، هاتووە: بە پێی رێنماییەكان نابێت هەردوو دەوامی فەرمانبەری و خوێندن لە یەك كاتدا بێت، ئەگەر لە یەك كات بێت بڕوانامەكەیان بۆ هەمووار ناكرێت.

 جەختیش كراوەتە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی خوێندنیان پێدراوە، یان لە ئێواران درێژە بە خوێندن دەدەن دەبێت لە كاتی هەمواركردنەوەی بڕوامەكانیان رەچاوی ئەوە بكرێت لە بواری پسپۆڕی خۆیان كاربكەن، هەروەكو دەبێت رەچاوی ئەوەش بكرێت كە چۆن پلەیان بە پێی رێنمایی بەرز دەكرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 21031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad