English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سائيروونی سه‌در: له‌گه‌ڵ پارتی له‌ گفتوگۆداین
2018-06-05 [08:45 AM]

ZNA – هەولێر


سەرکردەیەکی ھاوپەیمانیی سائیروونی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی, لە گفتوگۆی بەردەوامداین.

رائید فەھمی، سەرکردە لە ھاوپەیمانی سائیروون رایگەیاند، لەسەر بوونی بەرنامەیەکی حکوومی گشتگیر بۆ حکوومەتی داھاتووی عێراق، لەگەڵ ھەریەک لە رەوتی حیکمەی عەمار حەکیم، ھاوپەیمانی نەسڕی عەبادی وزۆرینەی پێکھاتەکانی ناو ھاوپەیمانی وەتەنییە رێککەوتووین.

گوتیشی: "ئەو لێکتێگەیشتە بەشێوەیەکی خێرا لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش ئەنجامدەدرێت".

سەبارەت بە پێکھێنانی ھاوپەیمانی لەگەڵ کورد، ئەو سەرکردەیەی سائیروون ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدان، بەڵام لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەوشێوەیە نییە.

بە گوێرەی ئەنجامی فەرمی ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری رابردوو، کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵاوە راگەیەندرا، لیستی سائیروونی سەدر یەکەمی عێراقە، ھاوپەیمانی فەتحی ھادی عامری دووەم و ھاوپەیمانی نەسڕی عەبادیش پلەی سێیەمە, دەوڵەتی یاسای نووری مالیکی چوارەم و پارتی دیموکراتی کوردستانیش پێنجەمە.





ئەم هەواڵە 7144جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad