English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەوێنەوە .. چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ سێ هاووڵاتی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
2018-06-05 [08:49 AM]

ZNA-هەولێر


لە سنووری شارەدێی وەرتێی سەر بە قەزای رواندز، چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سێ ھاووڵاتی ئەو سنوورە دەستگیر دەکەن.

لەمبارەیەوە موسلیح زرار، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ راگەیاند: لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ٣-٦-٢٠١٨ وە سێ ھاووڵاتی بەناوەکانی (عومەر عەبدوڵڵا مەحمود، ھەڵگورد حەمەدەمین عەبدوڵڵا، دانا خدر ھەمزە) کە تەمەنیان لە دەوروبەری ٢٥ ساڵیدایە و دانیشتووی سەنتەری ناحیەی وەرتێن لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە بەبێ دیاریکردنی ھیچ تاوانێک و ھۆکارێکی دیاریکراو دەستگیر کراون و تا ئێستاش ئازاد نەکراون.

 

ktv

راشیگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ به‌ زمانی به‌رۆژوو چوونه‌ته‌ (سه‌رگه‌لی زینی وه‌رتێ) كه‌ ناوچه‌یه‌كی سنووره‌كه‌یه‌، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون و ئه‌مه‌ش بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نیگه‌ران كردووه‌.

KTV

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌سوكاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و لایه‌نگری پارتی دیموكراتی كوردستانن له‌ ناوچه‌كه‌، به‌پێی قسه‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌دێیه‌ ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان بێت له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌.

 

ktv

 

كوردستان تی ڤی





ئەم هەواڵە 7861جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad