English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان ئاگاداریه‌ك بلاو ده‌كاته‌وه‌
2018-06-05 [09:40 AM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان لەڕوونکردنەوەیەکی بلاوکردەوە و رایگەیاند ، وەک ئەزانن لە ماوەی ڕابردوودا ڕووداوەکانی ھاتووچۆ لە سەر ڕێگەی ( کەلار ـ ڕزگاری ) ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
ئێمە وەکو بەڕێوەبەڕایەتی ھاتووچۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان بە ئەرکی سەر شانی خۆمان زانیوە .
وە بە پێویستی دەزانین ڕوونکردنەوەیەک لە سەر ئەو شەقامەو ڕووداوانە بدەین....

دەقی ڕوونکردنەوەکەی ھاتوچۆی گەرمیان 

شەقامی سەرەکی ( کەلار ـ ڕزگاری ) پرۆژەیەکی تەواو نەکراوەو تا ئێستا لە لایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوە بۆیە ھاتووچۆی گەرمیان لە ئێستادا ناتوانێت بە چڕی ھێماکانی ھاتووچۆ لە سەر ئەو شەقامە دابنێ ، بۆیە ئەوەی پێویست بێت دانانی کامێرای چاودێری خێرایی و دانانی مەفرەزەی جۆراو جۆرە لە سەر ئەو شەقامە ، تەنھا بۆ پابەند کردنی شۆفێرانە ، سەرباری ئەوەش رووداوەکان لە سەر ئەم شەقامە ڕوو لە زیاد بوونە، بە شێوەیەکی گشتی چاوی میدیا لە سەر ھاتووچۆی گەرمیانە،ھاتووچۆی گەرمیان و بەشی ڕاگەیاندن بە شێوەی مەیدانی و لە ڕێگەی بەشی ڕاگەیاندنەوە ھەوڵی جددی داوە بۆ پابەند کردنی شۆفێران بە یاساو ڕێنماییە کانی ھاتووچۆ و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان ، ھەروەھاسەرپێچی کارانی لە سەر ئەو ڕێگایە بە توند ترین ڕێگا سزاداوە.

لە کۆتاییدا داوا لە شۆفێران و ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی ھاتووچۆ بن و زۆر بە وریاییەوە شۆفێری بکەن بە تایبەت لە سەر ئەو شەقامە تا کاتی تەواوبوونی.





ئەم هەواڵە 3052جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad