English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌كه‌ركوك چوار به‌ڕێوه‌به‌ری دیكه‌ى كورد له‌پۆسته‌كانیان لادران
2018-06-05 [09:48 AM]

ZNA-ھەولێر


بەبڕیاری ڕاکان جبوری پارێزگارە بەوەکالەتەکەی کەرکوک  ، چوار بەڕێوەبەری دیکەی کورد  لەدیوانی پارێزگادا  لەپۆستەکانیان لادەبرێن  بەناوەکانی ( کاوە قەنبەر  بەڕێوەبەری کارگَێری ،  انتسار کەریم بەڕێوەبەری بەشی خاوەنداریەتی ،  عوسمان محەمەد بەڕێوەبەری بەشی ژمێریار  ، عومەر مستەفا فەقێ بەڕێوەبەریی بەشی کاروباری ھاوڵاتیان ) 

دوای لادانی ئەم چوار بەرپرسە کوردە لەپۆستەکانیان لەپارێزگای کەرکوک ، لەشوێنی ئەوان کەسانی  دیکە لەنەتەوەی عەرەب و تورکمان لەشوێنیان دانراون . 

بەپێی زانیاریەکان ڕاکان جبوری   لەڕۆژانی داھاتوو چەند بەرپرسێکی دیکەی کورد لەپۆستەکانیان لەدام و دەزگاکانی کەرکوکدا دور دەخرێنەوە و لەشوێنی ئەوان کەسانی عەرەب و تورکمان دەست بەکار دەبن 


ڕووداوەکان لەدوای شازدەی ئۆکتۆبەرەوە بەردەوامە ، لەداگیر کردنی شاری کەرکوک بەھێزی سەربازی عێراقی و ھێزە میلیشیاکان ، وەئاوارە بوونی نزیکەی دووسەد ھەزار خێزانی کورد ، وەبڕیاری سیاسی لەسەر دەستگیر کردنی ڕێبوار تاڵەبانی ، وە لەکاری نوێی بڕیارە سیاسیەکانی نێو کەرکوک کەدەردەچێت بڕیاری دورخستنەوەی بەرپرسانی کورد لەپۆستەکانیان لەفەرمانگە و دام و دەزگاکانی کەرکوکدا





ئەم هەواڵە 3751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad