English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەولێکی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پوچەلکرایەوە
2018-06-05 [10:02 AM]

ZNA- ھەولێر


دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیلی پیلانێکی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.

 

رۆژی سێشەممە 5/6/2018، میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە دەزگای ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەیان توانیویەتی کەسێکی فەلەستینی بە ناوی محەمەد راشدە لە ناوچەی شەعفات لە رۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم (قودس) دەستگیر بکات.

 

هەروەک میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردووەتەوە، محەمەد راشدە بەشداری کردووە لە پیلانداڕشتن بۆ تیرۆرکردنی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و نیر بەرەکاتی سەرۆکی شارەوانیی ئۆرشەلیم.

 

ئەو کەسە دەستگیرکراوە و هاوکارەکانی، کە یەکێکیان لە سووریایە و یەکێکیشیان لە ئوردنە و بڕیار بووە لە ئۆرشەلیم یەکتر ببینن، جگە لە کوشتنی ئەو دوو بەرپرسەی ئیسرائیل، پیلانیان داناوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆرشەلیم بتەقێننەوە.

 

دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کارمەندانی دەزگاکە توانیویانە بەر لە بەیەک گەیشتنی ئەو سێ کەسە، پیلانەکە ئاشکرا بکەن و کەسە فەلەستینییەکە دەستگیر بکەن.





ئەم هەواڵە 3829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad