English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چارەسەری کەمی ڤیتامین B12 بە خواردن بکە
2018-06-05 [11:09 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ڤیتامین "B١٢" بەھۆی ئەنجامدانی کۆمەڵێک کاری گرنگ وەک پارێزگاریکردن لە ڕێژەی ترشی ئەمینی لە لەشدا و کەمکردنەوەی مەترسی توشبوونی مرۆڤیش بە نەخۆشیەکانی دڵ و یارمەتی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ شانە و خانەکان ئەنجام دەدات بە یەکێک لە ڤیتامینە گرنگەکان بۆ لەش دادەندرێت،کەمی مرۆڤ دووچاری کۆمەڵێک نەخۆشی دەکات.

لە گرنگترین ھۆکارەکانی کەمی ئەم ڤیتامینەش:

-بێتوانای مژینی ڤیتامین "B١٢" بەھۆی بوونی گرفت لە کۆئەندامی ھەرسدا.

-کەمخوێنی.

-کەمی پڕۆتین لەلەشدا بە تایبەتیش ئەو کەسانەی کە ڕووەک خۆرن.

-ھەوکردنی ڕیخۆڵە و دروستبوونی گرفت بۆ مرۆڤ لە کاتی ھەرسدا بەھۆی میکرۆبەوە وەک: بەکتریا و کەڕوەکان.

-نەشتەرگەری بە تایبەتیش نەشتەرگەری بچوکردنەوەی گەدە.

-دروست بوونی گرفت لە کۆئەندامی بەرگریدا.

-پشت بەستن بە خواردنی خۆراکە ڕوەکیەکان، ئەم کەسانە زیاتر دووچاری کەمی ڤیتامین "B١٢" دەبن.

لە ڕێگای خواردنی ئەم کۆمەڵە خۆراکەوە دەتواندرێت کەمی ڤیتامین "B١٢" لە لەشدا چارەسەر بکرێت:

١-خواردنە دەریایەکان: گوێچکە ماسی،قرژاڵی دەریا،ئەختەبووت.

٢-ھێلکە: دادەندرێت بە باشترین سەرچاوە بۆ ڤیتامین"B١٢" بە تایبەتیش زەردێنەکەی ڕێژەیەکی زۆر باش لە ڤیتامین"B١٢" تێدایە.

٣-شیر: خواردنەوەی کوپێک لە شیر ڕۆژانە زۆر بەسودە بۆ خۆپارێزی و ڕزگاربوون لە کەمی ئەم ڤیتامینە.

٤-گۆشتی سور: گۆشتی مانگا و مەڕ ھەردووکیان ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین"B١٢"یان تێدایە.

٥-بەرھەمە شیرەمەنییەکان بەگشتی.





ئەم هەواڵە 9391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad