English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌شعان جبوری: زۆربه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك كۆمار هه‌میشه‌ ڕاوبۆچوونی یه‌كێتی بووه‌
2018-06-05 [12:04 PM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەێنێ، بەداخەوە دامەزراوەیەکی وەک سەرۆکایەتی کۆمار بۆتە شوێنی ئەداکردنی حیزبێک کە پۆستەکەی پێدراوە وەک پشک.

مەشعان جبوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بە داخەوە زۆربەی ڕەفتار و ھەڵوێستەکانی سەرۆک کۆمار لە بارەی ئەو ڕووداوانەی لە عێراق ڕوودەدەن، ھەمیشە ڕاوبۆچوونی یەکێتی بووە، نەک وەک نموونەی سمبوڵی دەستور، یان سمبوڵی یەکگرتوویی گەلی عێراق بێت.

ھەروەھا گوتی: من لەگەڵ دکتۆر فوئاد مەعسومدا زۆرکارم کردووە دەیناسم ھەر لەکاتی ئەنجومەنی نیشتمانی کاتی و پێشتر سەردەمی ئۆپۆزسیۆن بوون، تووشی موفاجەئە بووم بەم حیزبایەتیەی، بەداخەوە دامەزراوەیەکی وەک سەرۆکایەتی کۆمار بۆتە شوێنی ئەداکردنی حیزبێک کە پۆستەکەی پێدراوە وەک پشک، ھەتا لەسەر ئاستی فەرمانبەران و ڕاوێژکارەنی ئەو دامەزراوەیە ئەو مۆرکە حیزبیەی پێوەدیارە.

پاشان سەرۆک کۆمار خۆی خستۆتە ھەڵەیەکەوە کە ھیچ بیانویەک بۆ ئەو ھەڵە زەقە نییە، لەکاتێکدا ئەو پارێزەری دەستورە، دەزانێت کە لەئەرکەکانی کەدەستور بۆی دیاریکردووە، کاری دادگای باڵای عیراق پرسیارکردن نییە لێی ، دادگای باڵا کاری یەکلایی کردنەوەی کێشەکانە و چاودێریکردنی دەستوری بوونی یاساکانە کە لە پەرلەمانی عیراقەوە دەردەچێت، نەک کاری پرسیار ڕاوەرگرتن، سەرۆک کۆمار دەتوانێت تانە لەو یاسایانە بدات کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەردەچێت نەک داوای شیکردنەوە و پرسیارکردن بکات لەدادگای فیدراڵی.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمریکا





ئەم هەواڵە 3661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad