English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیرێكی كورد زانیاری له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه‌ و یه‌كێتی ده‌داته‌ توركیا
2018-06-05 [12:30 PM]

ZNA- هه‌ولێر


مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، گرووپێكی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (ی. ن. ك)، پشتگیری وهاوكاری په‌كه‌كه‌ ده‌كات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، وه‌زیرێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ رایگه‌یاندووه‌، گرووپێكی ناو حزبه‌كه‌ی هاوكاری و پشتگیری په‌كه‌كه‌ ده‌كات، بەڵام ئەوان دژی گرووپەكەن و باجی پشتگیریی ئەوان بۆ پەكەكە دەدەن، چونكە پەكەكە ھەڕەشە لە بەڕێوەبەرایەتیی یەكێتی دەكات و فەرمانیان بۆ دەردەكات.

چاوشئۆغلۆ ئاماژەی بەوەش كرد، یەكێتی لەبەر ئەوەی ھاوكاری گرووپێكی تیرۆریستیی وەك پەكەكەی كردووە، بارودۆخی بەو شێوەیەیە كە ئێستا تێیدایە.

به‌هۆی شكستهێنانی ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی توركیا له‌ شارۆچكه‌ی دوكان له‌ هاوینی 2017، ماوه‌یه‌كه‌ نێوانی توركیا و یه‌كێتی گرژی تێكه‌وتووه‌ و له‌به‌ر هه‌مان هۆكاریش له‌  23ی ئابی 2017، نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ ئه‌نكه‌ره‌ ده‌ركرا.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتی میدیاكان، ئۆپه‌راسیۆنه‌ نهێنییه‌كه‌ بریتی بوو له‌ رفاندنی به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌، گوایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی پشت، سه‌ردانی شارۆچكه‌ی دوكان ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی دزه‌كردنی زانیارییه‌كه‌ پرۆسه‌كه‌ شكست ده‌هێنێت و سێ كه‌سه‌كه‌، كه‌ دوانییان سه‌ر به‌ ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا بوون و له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ هاتبوون، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ ده‌ستگیركران و گرته‌ی ڤیدیۆیی دانپێدانانه‌كه‌شیان له‌ میدیاكان بڵاوكرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: K24 





ئەم هەواڵە 4459جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad