English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كێ رێگه‌ی به‌ توركیا داوە بێتە ناو خاكی كوردستان؟
2018-06-05 [01:43 AM]

نووسینی: پیران ئەمیر


ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ و هاتنی سوپای توركیا بۆ ناوچه‌ سنوریه‌كانی باشوری كوردستان بۆته‌ باس و خواسی ڕاگه‌یاندنه‌كان و هه‌ر ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن له‌ رێگا خۆیه‌وه‌ و به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ بودجه‌كه‌ی بۆ دابین ده‌كات (به‌ پێخواسی به‌ناو ده‌كه‌وێ) به‌ بێویژدانیه‌كی زۆری ده‌زانم كه‌ ده‌بینم حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر وه‌ها بابه‌تێك تاوانبار ده‌كرێت و چه‌ند ڕاگه‌یاندنێكی چه‌په‌ڵ بكه‌ونه‌ وێزه‌ی حكومه‌تی خۆماڵی، به‌تایبه‌ت له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوو پاش هاتنه‌ چه‌ند سه‌ربازێكی توركیا بۆ گوندی به‌رمیزه‌ی ناوچه‌ی برادۆست و نان خواردنیان له‌گه‌ڵ خه‌لكی گونده‌كه‌ له‌ سۆشیال میدیا و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ زۆرترین قسه‌ و باسی له‌باره‌وه‌ كرا و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌، له‌وه‌دا گومانم نییه‌ به‌شێك له‌ خه‌لك كه‌ ئاگاداری ته‌واوی بارودۆخ و پێشهات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ته‌سكه‌ حیزبیه‌كان نین و له‌ دڵسۆزیان بۆ خاكی كوردستان ئه‌و باسه‌ ده‌وروژێنن، به‌ڵام بێگومانم له‌وه‌ی كه‌وتونه‌ته‌ ژێر هه‌ژموونی ڕاگه‌یاندنێكی پۆخڵ و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی موزایه‌ده‌چی و زۆر بلێ، من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نیم بۆ داگیركاری پاساو بهێنرێته‌وه‌، واته‌ نابێت خه‌لكی كوردستان گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوك و كوشتن و گرتنی كۆڵبه‌رانی باشوری كوردستان له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ و هاتنی سوپای پاسداران بۆ قه‌لادزێ و دانانی بنكه‌ و باره‌گایان له‌ 20 كیلۆمه‌تری سنوری ئه‌و شاره‌ په‌رده‌پۆش بكه‌ن به‌ هاتنی سوپای توركیا بۆ ته‌نها گوندێكی دوره‌ ده‌ستی وه‌ك (به‌رمیزه‌)، به‌لام پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ به‌ پێی رێكه‌وتنی ( هاوكاری پاراستنی سنوره‌كان) كه‌ له‌ ساڵی 1983 له‌ نێوان حكومه‌تی عێراق و توركیا ئیمزا كرا، توركیا بۆی هه‌یه‌ 10 تاكو 15 كیلۆمه‌تر بێته‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌ و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ توركیا (په‌كه‌كه‌)ی خسته‌ لیستی تیرۆری وڵاته‌كه‌ی و ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ هه‌تا ئێستا كاری پێ ده‌كرێت ، اته‌ به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌توانین بلێین توركیا دوو پاساوی هه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌میان رێكه‌وتنیه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی و (سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و حكومه‌تی ناوه‌ندی و په‌رله‌مانیش له‌ به‌غدا)  كورد وته‌نی (گوێی خۆیان لێ ئاخنیوه‌) و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه‌ و دووه‌م پاساویش بوونی (په‌كه‌كه‌)یه‌ له‌و ناوچانه‌ كه‌ نه‌ك كێشه‌ بۆ توركیای دراوسێ دروست ده‌كات به‌لكو بۆته‌ مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی و سه‌ر ئێشه‌ بۆ گوندنشینان و خه‌لكی ئه‌و ناوچانه‌یه‌، لێره‌دا چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی لای په‌كه‌كه‌یه‌ و پێویسته‌ رێز له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌لكی ناوچه‌كه‌ بگرێت و بكشێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ لێیه‌وه‌ هاتووه‌ و هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ریه‌تی توركیا له‌و كارانه‌ ئاگادار بكاته‌وه‌ (چونكه‌ ئه‌و پرسه‌ بابه‌تێكی سیادییه‌) و په‌رله‌مانتارانی كوردیش له‌ به‌غدا له‌جێگه‌ی موزایه‌ده‌ی فه‌یسبووك و هاش و هوشی سه‌ر كه‌ناڵه‌كان له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران ڕازی بكه‌ن ئاوی زێی بچوك بكاته‌وه‌ و پاسدارانی خۆی له‌ سنوره‌كانی قه‌ڵادزێ و پێنجوێن بكشێنێته‌وه‌ كه‌ بێ هیچ رێكه‌وتنێك هاتونه‌ته‌ ئه‌و ناوچانه‌ و كۆڵبه‌رانی كورد و ره‌وه‌نده‌كان سزا ده‌ده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن له‌ رێگه‌ی فشاری په‌رله‌مانیه‌وه‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 4669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad