English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر داوای چارەسەرکردنی کێشەی ئاو دەکات
2018-06-05 [02:30 AM]

​ZNA - هەولێر


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر سێ پێشنیاز بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی ئاو پێشکەش دەکات.

سەدر لە تویتێکدا لە لاپەرەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سێ پێشنیازی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی ئاو پێشکەش کردووە، لە خاڵی یەکەمدا سەدر پێشنیازی پێشکەشکردنی داوایەکی لەلایەن وەزارەتی دەرەوە، یان وەزارەتە پەیوەندارەکان بۆ کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەو وڵاتانە کردووە کە رووبارەکانی پێدا تێدەپەڕێت، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی کێشەی ئاو بکەن، لە خاڵی دووەمیشدا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزارەتەکانی پەیوەست بە چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی لە عێراق کردووە، بۆ ئەوەی لێژنەیەکی بەردەوام لەبارەی هۆکاری کەم ئاوی و دانانی چارەسەرێک بۆ ئاسایشی ئاو پێکبهێنن.

سەدر لە دوا خاڵی پێشنیازەکانیدا داوای دابین کردنی بڕێک پارە لەلایەن حکومەتی عێراق بۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان کردووە بۆ ئەوەی رووبەڕووی کێشەی کەم ئاوی لە وڵات ببێتەوە.

ئەم پێشنیازانەی سەدر لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێکە بەهۆی دروستکردنی بەنداوێک و گرتنەوەی ئاوی رووباری دیجلە لەلایەن تورکیاوە ئاستی ئاوی رووبارەکە بەشێوەیەکی مەترسیدار کەمیکردووە.

 





ئەم هەواڵە 1564جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad