English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەندین کەس بۆ جەژن بەر لێبوردنی گشتی دەکەون
2018-06-05 [11:35 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرپرسێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرای دەکات، بۆ جەژن و سێ مانگی داھاتوو، چەندین کەس بە لێبوردنی گشتی ئازاد دەکرێن.

 

ئەحەمەد نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: “تاوەکوو جەژن ئەو کەسانە ئازاد دەکرێن کە بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون، بەو مەرجەی کەسوکارەکانیان سوڵح بکەن و کەیسەکانیان پاکتاو بکەن”.

 

لە رۆژی ١٧ی ١٢ی ٢٠١٧ یاسای لێبوردنی گشتی لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە و کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە.

 

بەرپرسەکەی چاکسازی ئاماژەی بەوەش دا، ماوەی جێبەجێکردنی ئەو یاسایە ٨ مانگە، گوتیشی: “٥ مانگ لە جێبەجێکردنی ئەو یاسایە رۆیشتووە و ٣ مانگ ماوە لەو سێ مانگە ئەوەی سوڵحی نەکردووە پەلە بکات سوڵح بکات، بە تایبەت بۆ جەژن، ئەگەرچی ئێمە سێ مانگمان لەپێشە بۆ کۆتاییھێنان بە جێبەجێکردنی لێبوردنەکە و دواتریش درێژ ناکرێتەوە”.

 

لە ماوەی ٥ مانگی رابردوودا بە سەدان کەس لە ھەرێمی کوردستان بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون.

 

ئەحەمەد نەجمەدین دووپاتی کردەوە، لە ماوەی رابردوودا خەڵکێکی زۆر بەھۆی لێبوردنی گشتییەوە ئازاد کراون، گوتیشی: “بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی، ئەوانەی کە سوڵحیان نەکردووە دەبێ سوڵح بکەن، لەوانە کوشتن یان رفاندن یان دزیکردن، ئەگەر سوڵحەکان بکرێن ئەوە زیندانییەکان ئازاد دەکرێن”.

 

بەپێی ماددەی ٨ لە یاسای لێبوردنی گشتی ئەو کەسانەی بە تاوانەکانی بازرگانی بە مادەی ھۆشبەر بازرگانییان بە دەرمانی خراپ و ماوەبەسەرچوو و مۆر و نووسراوی فەرمییان ساختە کردووە، لەگەڵ ئەو کەسانەی بوونەتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ھەرێم، ئەوانەش کە مەترسییان بۆ سەر بیانییەکانی ھەرێم ھەبووە و دەستدرێژییان کردوونەتە سەر و ئەوانەی زینای مەحرەمیان کردووە و یاخود بە تاوانی نێربازی گیراون، لێبوردن نایانگرێتەوە.

 

ھەر لەم ماددەیەدا ٣ تاوانی تر زیاد کراون کە تاوانباران بەر یاسای لێبوردنی گشتی نەکەون، بریتین لەو کەسانەی بە تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووس و زانای ئایینی و کوشتنی ژنان دەستگیر کراون، ھاوکات ئەوانەشی کەیسەکانیان لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان، بەپێی یاساکە بەر لێبوردن ناکەون.

 

ئەو بەرپرسە دووپاتی کردەوە، لە ماوەی ساڵانی پێشوودا ھەندێک لێبوردنی تایبەت ھەبووە کەوتووەتە جەژنەکانەوە.





ئەم هەواڵە 1534جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad