English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆشیار زێباری: عەبادی و سەلیم جبوری دەیانەوەی میلی کاتژمێر بۆ دواوە بگێرنەوە
2018-06-05 [11:39 AM]

ZNA- ھەولێر


هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا هاوئاوازی و هاوئاهەنگی دۆڕاوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان وەكو تیشكی رۆژ روون بووەتەوە. لەنێویشیاندا ئەنجوومەنی وەزیران و حەیدەر عەبادی سەرۆكی حكوومەت و سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانە فاشیلەكە.


زێباری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) نووسیویەتی كە عەبادی و جبووری دەیانەوێ میلی كاتژمێر بەرەو دواوە بگێڕنەوە و پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەك بخەن، تا وڵاتەكە بەرەو نادیار ببەن و بێسەروبەی باڵی بەسەردا بكێشێت. ئینجا لە بۆشایی دەستووریدا بەرژەوەندییە تەسكەكانی خۆیان لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردندا بێننەدی.


زێباری كە پێشتر وەزیری دەرەوە و دارایی بووە لە بەغدا، ئاماژەشی بەوە داوە كە ئەم فاشیلانە (عەبادی و جبووری و پەرلەمانتارە دەرنەچووەوەكانی عێراق) عێراق بەرەو چارەنووسێكی نادیار دەبەن، متمانەی دەنگدەر بەهیچ هەڵبژاردنێك لە داهاتوودا ناهێڵن، ئەوەی ئێستەش روودەدات پێشێلكارییەكی ئاشكرای دەستوور و یاسایە، سووكایەتیشە بەپرەنسیپەكانی دیموكراسی جیهانی.


سەركردەكەی پارتی داوا دەكات مە تەنها دادگا سكاڵا و تانەكان یەكلایی بكاتەوە، نەك بڕیارەكانی حكوومەت و پەرلەمان، پێشتریش لەمبارەیەوە هۆشدارییمان دابوو، خوا بزانێ دواتر چی ڕوودەدات.





ئەم هەواڵە 5671جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad