English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ یەکەمین جار لە مێژوو ژنانی سعودیە دەبنە خاوەن مۆلەتی شوفێری
2018-06-05 [11:43 AM]

ZNA- ھەولێر


لە دوای چەندین ساڵ لە قەدەغەکردنی پێدانی مۆڵەتی شۆفیری، دواجار ژنانی سعودیە دەبنە خاوەنی ئەو مۆڵەتی شوفێری.

وەزارەتی زانیاری سعودیە  لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کرد،  بۆ یەکەمین جار مۆڵەتی شۆفێری دراوەتەوە ئافرەتێکی سعودیە و لە هەفتەی داهاتووشدا 10 ئافرەتی تر مۆڵەتی شۆفێری وەردەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی کردنەوەی دەزگای پێدانی مۆڵەتی شۆفێری، ئافرەتان بە ڕێژەیەکی بەرچاو ناوی خۆیان تۆمارکردووە و لە ئێستاشدا 10 مۆڵەتی تر ئامادەیە بدرێت بە ژنان و زیاتر لە دوو هەزار ئافرەتیش لە قۆناغی فێربووندان.

ئاژانسی سعودیە پرێس بڵاوی کردۆتەوە ئەو ژنانە دەبێت پێشتر تاقیکردنەوەیەکی پراکتیکیان بە سەرکەوتوویی ئەنجام دابێت، بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی ئەو مۆڵەتە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەو ئافرەتەی کە مۆڵەتی شۆفێری وەردەگرێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی هاوڵاتییانی سعودیەی لێکەوتەوە و بەشێکیان بە لادان لە دین و دوورکەوتنەوە لە بەهاکانی کۆمەڵگەی عەرەبی ناویان برد و بەشێکی تریشیان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە ڕێگەدان بە ئافرەتانی ئەو وڵاتە هەتا ئۆتۆمبێل لێبخوڕن، لە هەمانکاتیشدا سوپاسی شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمانی کرد کە هەنگاو دەنێت وڵاتی سعودیە بکاتە وڵاتێکی مۆدێرن.





ئەم هەواڵە 1330جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad