English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی نێچیرڤان بارزانی پیاوێکی پراگماتیکییە؟
2018-06-06 [07:45 AM]

نووسینی: كەژان محمد


پراگماتیک لەرووی تەحلیلی مەنتقی زمانەوە بۆ شیکردنەوەی واتایی شتگەلێک دێ، کە واتاسازی ناتوانێ بیانپشکنێ، لەڕووی بەکارهێنانی سیاسییەوە بۆ شیکردنەوەی واتای دیپلۆماسی و خوێندنەوەی وردی رووداوەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردنی مەنتقی لەگەڵ رووداوەکان دێ، بە مانای واقیعیەتی جوڵە و رەفتار و واقیعبینی لە هەنگاوەکان دێ. بەڵام پراگماتیک بۆ سەرۆکێک بەکاردێ، کە سەرۆکەکە سیاسەتی واقیعبینانەی لە دۆخی سیاسی و ئابووری گەل دا رەنگی دابێتەوە، لەبەرانبەر تەفسیرکردنی جوڵەی دیپلۆماسی و خوێندنەوەی رووداوەکان و رەنگدانەوەی لەنێو ئەدای گەلدا. حەسەن عەلەوی وەک سیاسەتمەدارێکی قەوی عەرەبی لە دوا دیمانەیدا دانی بە راستییەکی جێگیر نا، کاتێ لەسەر سەرۆک وەیزانی کوردستان دوا و گوتی نێچیرڤان بارزانی پیاوێکی پراگماتیکییە. تێگەیشتنی عەلەوی لەوە سەرهەڵدەدات کە ئاگرێکی گەورە رووی لە هەرێمی کوردستان کرد، لەلایەک پەلاماری میلیشیای حەشدی شەعبی لەژێر سێبەری ئێران و لەودیوی ترەوە دروستکردنی لێدانی خەندەقێکی دیپلۆماسی وەک گوشار بۆسەر هەرێمی کوردستان و لە جەبهەی داخلیدا چاوساغی گروپێکی نێو لایەنێکی سیاسی کە خەتمی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەریان لەسەر نێوچەوانە، لەگەڵ مەکینەیەکی راگەیاندنی ئاراستەکراو کە بەداخەوە کەناڵی کوردی بوون و بۆردومانی کوردستانیان دەکرد بۆ پاڵپشتی حەشدی شەعبی، لەولا تریشەوە جێهێشتنی حکوومەت لەلایەن کۆمەڵ و گۆڕان و یەکگرتوو، ئیدی لەو کاتە ناسکەدا نێچیرڤان بارزانی دەرکەوت، ئاگری رووداوەکانی کوژاندەوە، بۆیە حەسەن عەلەوی بە راشکاوی ئەو راستییە بە شەقامی کوردی دەڵێ، کە نێچیرڤان بارزانی ئاگر کوژێنەوەیە. ئاگرێکی گەورە بۆ سڕینەوەی هەرێمی کوردستان وا کرابوویەوە کە ئیدی پروشکی ئاگرەکە تا نزیک هەولێر هات، بەڵی وەک عەلەوی گوتیی، کە ئاگر داگیرسا ئەودێ دەیکوژێنێتەوە، ئاگری قۆناغی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە سەرلەبەری کوردستانی گرتەوە، نێچیرڤان بارزانی کوژاندییەوە چۆن؟ یەکەم: شانی دایە بەرپەرسیارێتیی و بە ئەزموونی خۆی، بەو تایبەمەندییەی کە لەو ئەودا هەیە دەرچەیەکی گرینگی لەگەڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا کردەوە. دووەم: توانی تێگەیشتنی نوێ لە بەغدا دروست بکات، کە بەغدای هێنایە ژێر پێدانی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران کە تا ئێستا بەردەوامە بەبێ ئەوەی کورد یەک بەرمیل نەوت بداتە بەغدا. سێیەم: توانی لە نێوخۆی کوردستاندا جارێکی دیکە ئومێد بۆ کوردستانیان بگەڕێنێتەوە و پێیانی گوت رووداوی گەورەتر هەن چاوەڕێی بن کە بە قازانجی کورد دەشکێتەوە. چوارەم: بە هێزی نەرم، توانی وا لە ئێران و ئانکارا و بەغدا بکات، کە ئیدی گەمارۆی سەر هەرێم بشکێنن. لە کۆتاییدا عەلەوی دەڵێ، ئەو وایکرد کە تاوەکوو ئێستا هەرێم بەپێوە بوەستێ، سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبێنێ، رۆڵێکی گەورەی لە بەردەوامبوونی هەرێم هەیە.





ئەم هەواڵە 4126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad