English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بنیامین نەتانیاھو بۆ ماکرۆن ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی ھەژموونی ئێران لە ناوچەکە نەمێنێت
2018-06-06 [07:53 AM]

ZNA-هەولێر


پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بووە مژاری سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نه‌تانیاھو.

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ پاریس، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نه‌تانیاھو لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوویەوە،
دوای کۆبوونەوەکە کە لە کۆشکی ئیلیزێ بەڕێوەچوو، ئیمانوێل ماکرۆن و بنیامین نه‌تانیاھو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ساز کرد.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئانادۆڵ، سەرەتا ماکرۆن تیشکی خستە سەر ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە و رایگەیاند کە جارێکی دیکە گرنگی پابەندبوون بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە نه‌تانیاھو راگەیاندووە، ئەوەیش لە پێناو چاودێريکردنی پڕۆگرامی مووشەکی بالیستی لە ناوچەکە.

سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشدا کە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بەس نییە و دەبێت جارێکی دیکە لە ساڵی ٢٠٢٥دا دابڕێژرێتەوە بۆ ئەوەی بەرنامەی مووشەکی بالیستی ئێرانیش و دۆسیەکانی دیکەی ھەرێمی بگرێتەوە.

سەبارەت بەوەی ئێران رایگەیاندووە توانای پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکات، ئیمانوێل ماکرۆن ھۆشداری دایە سەرجەم لایەنەکان نەکەونە دوای کارێک کەوا ببێتە ھۆی ھەڵگیرسانی ململانێ لە نێوانیاندا.

سەرۆکی فەڕەنسا باسی لەوەشکرد کە لە میانی لووتکەی کۆمەڵەی جی ٧ کە بڕیارە لە ٨ و ٩ی ئەم مانگە لە کەنەدا بەڕێوەبچێت، سەرجەم پرسە ھەرێمییەکان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تاوتوو دەکات.

ھەر لە درێژەی قسەکانیدا، ماکرۆن رایگەیاند کە لەگەڵ نه‌تانیاھو گرنگی ھاوکارییەکانی نێوان فەڕەنسا و ئیسرائیلیان لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا تاوتوو کردووە.
لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نه‌تانیاھو داوای کرد سزای توند بەسەر ئێراندا بسەپێندرێت و ئاماژەی بەوەشدا کە ئیسرائیل ئەرشیڤێکی لە بارەی بەرنامەکانی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستی ئێران ھەیە.
بنیامین نه‌تانیاھو ئاماژەشى پێدا كه‌ بۆ ماکرۆنى دووپاتیکردەوە ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی ھەژموونی ئێران لە ناوچەکە نەمێنێت و ئیسرائیل دەیەوێت ئاشتی لە سووریا بەدی بھێنرێت، بەڵام بەدیھێنانی ئەوە، پێویستی بە کشانەوەی ئێران ھەیە لە سووریا.






ئەم هەواڵە 4363جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad