English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا بۆردوومانکردنی ١٦ پێگەی پەکەکەی راگەیاند
2018-06-06 [08:01 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سوپای تورکیا بۆردوومانکردنی ١٦ پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان PKKی لە باشووری کوردستان راگەیاند.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا، دوێنێ ئێوارە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨، فڕۆکەکانیان ١٦ پێگەی پەکەکەیان لە باشووری کوردستان بۆردوومانکردوون.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، پێگەکان لە خواکورک، گارا، مەتین، زاب، قەندیل، ئاڤاشین و باسیان بۆردوومانکراون.

سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی تورکیا راشیگەیاندووە کە بەھۆی بۆردوومانەکەوە ٦ گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.

تاوەکو ئێستا پەکەکە ھیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی بۆردوومانەکە و زیانەکانی بڵاونەکردووەتەوە.  





ئەم هەواڵە 3478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad