English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بريكارى وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا:فشاری دارایی پێشوەخت دەسەپێنین بەسەر رژێمی ئێراندا
2018-06-06 [08:11 AM]

ZNA-هەولێر


به‌گوێره‌ى ماڵپه‌ڕى ده‌نگى ئه‌مريكا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا داوای لە هاوپەیمانانی ئەمەریکا و هاوبەشەکانی و کەرتی تایبەت کرد هەموو هەوڵەکانیان بدەن بۆ ئەوەی ئێران سوودیان لێوەرنەگرێت بۆ کۆمەکیکردنی چالاکیيە خراپەکانی.

بريكارى وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سیگڵ ماندڵەر لە لێدوانێکیدا وتی: " پێویستە لەسەرتان تۆڕی پارەکانتان توند بکەنەوە و داوا لە کۆمپانیاکانتان بکەن پشکنینی زیاتر بکەن بۆ ئەوەی نەکەونە تەڵەی ئێرانەوە، هەروەها دەبێت مەترسییەکانی مامەڵەکردنی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا و لایەنەکانی ئێراندا روون بکەنەوە."
وتیشی: " بۆ ئەوانەی کە لە کەرتی تایبەتدان، داوا لە ئێوەش دەکەم رێوشوێنی زیاتر بگرنە بەر تاوەکو ئێران و بريكاره‌كانيان سوودتان لێوەرنەگرن لە چالاکییە خراپەکانیاندا."

جێی ئاماژەیە، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد تره‌مپ لە هەشتی مانگی ئاياردا لە رێکكەوتنە ناوکییەکەی ئێران کشایەوە کە ئامانج لێی راگرتنی بەرنامە ناوکییەکەی ئێران بوو، هەروەها سەپاندنی سزا ئابوورییەکانیشی بەسەر تاراندا راگەیاند بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا کە لە رێکكەوتنەکەدا ماونەتەوە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەکەن.
ماندلەر وتی: "رژێمی ئێران کۆمپانیاکانتان هەڵدەخەڵەتێنێت و هەروەها پارێزراويی سیستمەکانی پارەتان تێکدەدات و دامەزراوەکانتان دەخاتە به‌ر مەترسی سزا بەهێزەکانمانەوە، هەموو ئەمانە بۆ کۆمەکیکردن لە تیرۆر و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پشتیوانیکردن لە گرووپە تیرۆریستییەکانە.
وتیشی: " دەبێت پێشوەخت رەفتار بکەن لە هەوڵەکانتان لەگەڵ ئەوەدا کە ئێران بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ هەڵخەڵەتاندنی کۆمپانیا و وڵاتەکانتان."
هەروەها وتیشی: " فشاری دارایی پێشوەخت دەسەپێنین بەسەر رژێمی ئێراندا،دەسەڵاتی ئابووریمان بەهێزە و تەنها یەک بژاردە دەخەینە بەردەم ئێران ،دەبێت چیتر ئێران پشتیوانی لە تیرۆر نەکات و واز لە چالاکییە تێکدەرەکانی بهێنێت و مافەکانی مرۆڤ پێشێل نەکات، ئەگەر نا رووبەڕووی کارەساتێکی دارایی دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 4486جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad