English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: سیستەمێكی نوێ لەفەرمانگەكان دادەنێین كە هاووڵاتیان ماندوو نەكات
2018-06-06 [08:52 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەوڵدان نوێترین تەکنەلۆژیا بۆ فەرمانگەکانی حکومەت دابین بکەن، بۆئەوەی هاووڵاتیان لە سیستەم و رۆتینی بێمانای ئێستای فەرمانگەکان رزگاریان ببێت.

 

 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 6ی حوزەیرانی 2018، لە رێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەی ئایزۆ  بە وەزارەتی ناوخۆ، گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: "حکومەت دەیەوێت سیستەمێکی پێشکەوتوو لە بەڕێوەبەرایەتییەکان پەیڕەوبکات، بە جۆرێک هاووڵاتیان بێزار و ماندوو نەکات و رۆتین نەمێنێت".
 
سەرۆك وەزیران هەروەها گوتی: "لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوە و فەرمانگەکان و نوێترین تەکنەلۆژیا بۆ فەرمانگەکانی حکومەت دابین دەکەین، پێویستە لەمپەرەکانی بەردەم کاری هاووڵاتیان لە فەرمانگەکانی حکومەت لاببرێن و دەبێ هاووڵاتیان لە سیستەمی کۆن و رۆتینی فەرمانگەکان رزگاریان بێت، ئیرادەیەکی جددیشمان بۆ ئەو چاکسازییە هەیە".
 
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: " زۆر باش هەستدەکەین کە هاووڵاتیان بەسەختی مامەڵەکانیان لە فەرمانگەکان دەکەن و دەبێت بۆ مامەڵەیەکی زۆر بچووک، دەیان ژوور بکەن، بۆیە دەبێت هاووڵاتیان لەو سیستەم و رۆتینە بێمانایە رزگاریان ببێت".




ئەم هەواڵە 1525جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad