English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باندێكی مەترسیدار دەستگیر دەكرێن
2018-06-06 [09:35 AM]

​ZNA – هەولێر


دەستگیركردنی باندێكی مەترسیداری دزین و رفاندن و تاوانی جۆراوجۆری لەلایەن ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر-كۆیە راگەیاندرا كە لە نۆ پیاو و ئافرەتێك پێكهاتوون.

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر-كۆیە، لەراگەیێندراوێكیدا رایگەیاند،بادێكی 10 كەسی دزین رفاندن و فریودانی خەڵك-مان دەستگیر كردووە.

یەكێك لە تاوانەكانی باندە 10 کەسییەکە بەكارهێنانی ئافرەت بووە بۆ فریودان و وێنەگرتنی كەسی بەرامبەر لەپێناو وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر بڵاونەكردنەوەی وێنەكانیاندا.

 

باندەكە لەلایەن یاریدەدەریێتی ئاسایشی تەقتەقەوە دەستگیركراون و ئێستاش لە دادگای لێكۆڵینەوەی تەقتەق پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە
 
هەربەپێی راگەیەنراوەكە ئەو تۆمەتبارانە لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان بە چەندین جۆر تاواندا ناوە، وەكو رفاندنی خەڵك و ئازادكردنیان لەبەرامبەر بڕە پارەیەك، هەڵكوتانە سەر ماڵان ‌و دزینی كەلوپەلی گرانبەهای وەكو لاپتۆپ و ئایپاد و زێڕ و موبایل و پارە جگە لەوانەش بەكارهێنانی ئافرەت بۆ فریودان و وێنەگرتنی كەسی بەرامبەر، لەپێناو وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر بڵاونەكردنەوەی وێنەكانیاندا

 





ئەم هەواڵە 6007جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad