English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری گرنگ دەربارەی زەیتی گـوێزی ھنـدی
2018-06-06 [09:56 AM]

هەولێر _ ZNA


زەیتی گوێزی هندی لە گوێزی هندی دەرئەهێنرێت کە بەری درەختێکی بەرز و پتەوە بەرزیەکەی تا ٣٠ مەتر دەبێت.
✳ناوبانگترین ئەو وڵاتانەی کە درەختی گوێزی هندی تێدا ئەڕوێت هندستان و ئەمریکای باشور و نیوزلاندە ،ئەم زەیتە دەولەمەندە بە ترشی چەوری و ڤیتامین.

لـە گــــرنگترین ســــودەکـانـی

_ دابـەزینی کێشی لـەش.

_ بۆ دایکی شیردەر رێژەی شیرەکەی زیاد دەکات.

_ کاریگەری ھەیە لە نەھێشتنی دڵ تێکەڵھاتن و ڕشانەوە.

_ وەک نەرمکەرەوەیەک دژی قەبزی بەکاردێت.

_ بەکاردێ بۆ مەساج پێکردنی لەش.

_ نەخۆشی زەهایمەر کەم دەکاتەوە.

_ بۆ قورحەی گەدە و ڕیخۆڵە باشە.

_ ھەرس ئاسان دەکات.

_ کرم فڕێ دەدات.


 

ســــودەکـانی بــۆ پێســت

       
_ دەكرێت بۆ شێداركردنەوەی پێست لە شەواندا بەكاربهێنرێ و بە ڕۆژ وەك دژە خۆر بەكاربهێنرێت.

_ بۆ شوێن زیبکە و ئەگزیما و سەدەف.

_ کال کردنەوەی لەکەی پێست.

_ پاکەرەوەی مکیاجە.

_ بۆ خورانی پێست و پێستی هەستیار.

_ بەکاردێت لە جیاتی سابوونی تاشین لەکاتی تاشینی مووی لەشدا و پێستەکە ئەپارێزێت لە کزانەوە و ووشک بوونەوە.
 

بــۆ قــــژ

_ بــەھێـز کردنی قـــژ.

_ ڕاگرتنی ھەلوەرینی قــژ.

_نەھێشتنی لوولی قژ و رێکخستن و خاوکردنەوەی.
 

زیــانـەکـانـی

لەناو زەیتی گوێزی هندیدا بڕێكی زۆر چەوری تێر هەیە و ئەمەش مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن زیاد دەكات.





ئەم هەواڵە 1480جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad