English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا... بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازانی روسیا هاوپه‌یمانانی ئێران نیگه‌ران ده‌كات
2018-06-06 [09:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌رپرسێك له‌ هاوپه‌یمانانی دیمه‌شق رایگه‌یاند، بڵاوه‌پێكردنی سه‌ربازانی روسیا له‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ نزیك سنوری لوبنان ناكۆكییه‌كی ‌له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی وه‌كو حزبوڵای لوبنانی دروست كردوه كه‌ ئێران پشتیوانی ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌م كاره‌ ناهه‌ماهه‌نگییه‌ی روسیای ره‌ت كرده‌وه‌.

فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت وتی، دوێنێ سێشه‌ممه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ركرا ئه‌ویش سوپای سوریا له‌ سێ شوێن له‌و شوێنانه‌ بڵاوكرانه‌وه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ربازانی روسیا له‌ نزیك شارۆچكه‌ی "قسه‌یر" له‌ ناوچه‌ی حومس بڵاوببوونه‌وه‌.

ئه‌و رووداوه‌ رووداوێكی تاكلایه‌نه‌ بووه‌، به‌بێ هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانانی سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانی ئێران، رووسیا ئه‌م كاره‌ی كردوه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 3889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad