English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌ره‌نسا: ئه‌گه‌ر ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد بكات، لە هێڵی سوور نزیک دەبێتەوە
2018-06-06 [09:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی، دوای ئه‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئەگەر ڕێکەوتنە ئه‌تۆمه‌ییه‌كه‌ی هەڵبوەشێتەوە ئەوا یۆرانیۆمی زیاتر دەپیتینێت، ئه‌وا به‌م كاره‌ی لە هێڵی سوور نزیک دەبێتەوە.

لۆدغیان بە ڕادیۆی ئەوروپا 1ی وت " ئەم هەنگاوە جێی پێشوازیکردن نیە. جۆرێکە لە وروژاندن."

وتیشی، "هەمیشە مەترسیدارە یاری بە هێڵە سوورەکان بکەیت، بەڵام هەنگاوەکە هێشتا لە چوارچێوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ڤییەنادایە."

لۆدغیان وتی " ئەگەر بۆ ئاستێکی بەرزتر بڕۆن ئەوا ڕێکەوتنەکە پێشێل دەکەن. بەڵام دەبێت بزانن ئەگەر ئەوە بکەن ئەوا خۆیان دەخەنە ژێر مەترسی سزای نوێیوە و ئەوروپییەکانیش دەستەوەستان ناوەستن."

وتیشی ئێران تاوەکو ئێستا پابەندە بە بەرپرسیارێتییەکانیەوە.

ڕۆژی دووشەممە رابردوو ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی وتی، فەرمانی دەرکردووە بە زیادکردنی توانای پیتاندنی یۆرانیۆم ئەگەر بێتوو ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهاندا هەڵبوەشێتەوە.

ئێران وتیشی سەبارەت بە پلانە سەرەتاییەکان بۆ بەرهەمهێنانی مەوادی پێویست بۆ کارپێکردنی ئامێری ناوەندیی بە دەزگای وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە کە ئەو ئامێرە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەکار دەهێنرێت.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 3814جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad