English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سۆران ... زیانلێکەوتووانی لافاو هاوکاری ده‌كرێن
2018-06-06 [11:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری عێراقی پارسێلی خۆراک و پێداویستی ناوماڵەیان پێشکەش بە ٥٠ خێزانی زیانلێكه‌وتووی لافاو لە شاری سۆران و دەوروبەری کرد.

 

دوێنێ سێشەممە تیمی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارەدێی سمێلان و ناو شارۆچکەی سۆران پارسێلی خۆراکی و پێداویستی ناوماڵەیان بە هاوکاری مانگی سوری عێراقی بەمەبەستی هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان و زیانلێکەوتووانی لافاو پێشکەش بە ٥٠ خێزان کرد.

 

لەم پرۆژەیەدا پێداویستی ناوماڵەکان پێکهاتبوون لە بەتانی، سێتی مەتبەخ و ترمزی ئاو، دۆشەک و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه‌.

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشتریش هاوکاری پێشکەش بە زێانلێكه‌وتووانی لافاو کردووە و لە چەندین پرۆژەی جیاجیادا هەر لەیەکەم رۆژی لافاوەکەوە، هاوکارییەکانی پێشکەش کردووە.





ئەم هەواڵە 3025جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad