English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوه یەکگرتووەکان خولێکی بۆ باشترکردنی ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی پۆلیس لە بواری لێکۆڵینەوەکانی تاوانکاری لە عێراقدا کردەوه
2018-06-06 [11:46 AM]

ZNA- بەغدا


 

وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وۆرکشۆپێکیان بەست لەسەر دانانی ڕێکارە ستانداردەکانی کارکردن لە بواری لێکۆڵینەوەکانی تاوانکاریدا.

 

پێویستبوونی ڕێکارە ستانداردەکانی کارکردن لە بواری لێکۆڵینەوەی تاوانکاریەکاندا لەلایەن پۆلیسەوە دەستنیشانکرا وەکو ئەولەویەتێکی پێشنیارکراو لەلایەن سیستەمی دادی تاوانکاریەوە لەمیانی ھەوڵەکانی حکومەت بۆ چاکسازی لە کەرتی ئاسایش. ئامانجی ڕەشنووسی ڕێکارە ستانداردەکانی کارکردن بریتیە لە دیارکردنی ڕۆڵی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان، وەکو یەکەم وەڵامدەرەوە بۆ تاوان، تەکنیککارانی شوێنی تاوان و رابەرایەتیکردن لە بواری لێکۆڵینەوەکانی تاوانکاریدا. ھەروەھا ستاندارد دادەنێت بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانیان وشایەتحاڵان وچۆنیەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ گومانلێکراوان و گرتنەبەری رێوشێنە تایبەتمەندەکانی بواری لێکۆلێنەوە.

 

ڕەشنوسی ڕێکارە ستانداردەکانی کارکردن لەلایەن بەشداربووانەوە پێداچوونەوەی بۆ کرا و چەندان پێشنیاریان پێشکەش کرد لەسەر ڕوونکردنەوەی پێویست بۆ ڕۆڵەکان وبەرپرسیارێتیەکان. بەشداربووان ڕێکەوتن لەسەر ڕێچکەیەکی کارکردن بۆ تەواوکردنی ڕەشنوسەکە لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا، بە چاودێری لیژنەی دادی تاوانکاریی وبە پشتیوانی و پێدانی ڕاسپاردە  لە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرپێدان وئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتی داد. ئەو بەڵگەنامەیەی ڕێکەوتنی لەسەر کرا پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت بۆ کۆتا پەسەندکردنی ودڵنیابوون لە جێبەجێ کردنی.

 

ڕاوێژکاری دادی تاوانکاریی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرپێدان، "ئاندرێس کیرچ ڤود" وتی: "بەڕێوەبەرێتیەکانی پۆلیس دەبێت خۆیان دەستپێشخەر بن بۆ ئەو ئەرکانەی بۆیان دیاریکراوە لە ڕێکارە ستانداردەکانی کارکردن وکار لەسەر ئەنجامیان بدەن، تەنھا لە حاڵەتێکدا نەبێت ئەگەر دادوەری لێکۆڵەر فەرمان دەربکات لەسەر فراوانکردن یان گۆڕێنی ئاڕاستە یان سنوردارکردنی لێکۆڵینەوەکە."

 

بەشداربووانی وەزارەتی ناوخۆوە پێکھاتبوون لە سەرۆک ونوێنەرانی بەرێوبەرایەتیە سەرەکیەکان کەوا بەشدارن لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری، بە دەزگای کاروباری پۆلیس وبەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان وھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوان وبەڕێوەبەرایەتی دژە مادەی ھۆشبەر و دەزگای فیدڕاڵی بۆ ھەواڵگری و لێکۆڵینەوە.

 

 

 

لیوا زیاد، کە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی مەشق وڕاھێنان دەکات لە وەزارەتی ناوخۆدا، ئاماژەی بەوەدا کە "وزارەتەکەی کار دەکات بۆ خێراترکردنی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری لەڕێی باشترکردنی ڕێوشوێنەکانی لێکۆڵینەوەوە چەندێک بتوانرێت، بەمەش بنەماکانی داد و ئاسایش باشتر دەکرێن."

 

بەرنامەی حوکمی یاسای سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرپێدان پشتیوانی لە بەرنامەیەکی چڕوپڕ دەکات بەمەبەستی چاکسازی لە کەرتی ئاسایشی عێراق وھاوکاری کردنی حکومەت لە بەرەوپێشبردنی بەرنامەی چاکسازی لە کەرتی ئاسایش. بەشێوەیەکی گشتی بەرنامەی کارکردن جێبەجێدەکرێت بە ھاوبەشێتیەکی ھەماھەنگکارانەی نێوان نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی وە وەزارەتی ناوخۆ وئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتی داد ولیژنەی بەرگری وئاسایشی پەرلەمان و کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی و چەند ھاوبەشێکی تری نێودەوڵەتی.





ئەم هەواڵە 1270جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad