English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێ ئەندازیاری لەشکرکیشی تورکیایە ؟
2018-06-06 [12:53 PM]

نووسینی: ئاسۆ حاجی


لە باکوری کوردستان کاتێک پەکەکە سەرکەوتنەکانی هەدەپەی کردنە شکست و شەڕی لە ناو پەڕلەمانی تورکیا گواستەوە باکوری کوردستان و بەهۆیەوە بە سەتان گەنجی بە کوشت دا و دەرفەتی بە سوپای تورکیا دایەوە کە باکوری کوردستان بکاتەوە سەربازگەیەک و شار و گوندەکانی وڵات خاپوربکاتەوە.لەوکاتەوە پێشبینی ئەوە دەکرا کە هەڵگیرسانەوەی شەڕ لەلایەن پەکەکەوە و بە دەست لە پشتدانی ئێران دوو ئامانجی لە پشتەوە بوو:

- یەکەمیان ئێران تورکیا ناچار بکا لە سوریا پاشەکشە بکا و دەستبەرداری کارکردن بێ بۆ ڕوخانی بەشاڕ ئەسەد،ئێران لەوەدا سەرکەوتو بوو.

- دووەمیان بەرپرسانی پەکەکە لە قەندیل لە سەرکەوتنەکانی هەدەپە ترسان لەوەی ڕۆژی ئەوان ئاوابێ و پرسی کورد لە باکوری کوردستان لە سەردەستی کەسانی دیکەی وەک دەمیرتاش و هاوڕێیانی بە ئامانج بگات،قەندیلیش لەوە سەرکەوتوو بوو،دەمیرتاش و هاوڕێیانی ڕەوانەی زیندان کرد و بڕیار و دەستپێشخەری گەڕاندەوە قەندیل.

وەک درێژەدان بەو هاریکاری کردنەوەی وڵاتانی ئیقلیمی لە سەر حیسابی پاشەکشێ کردن بە دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان وەک هێزێکی خۆسەپێن لە ڕێگای ڕێکەوتنی لەگەڵ رژێمی بەشاڕ ئەسەد دەستی بەسەر شارەکانی رۆژئاوای کوردستان داگرت و شار و گووندەکانی کردنە سەربازگا و لەوێوە بەگوێرەی بەرژەوەندیەکانی ئێران و حکومەتی سوریا مامەڵەی لەگەڵ هاوکێشەکان دەکرد کە هەموو ئەوانە تورکیای هاندەدا هێرشبکاتە سەر رۆژئاوا،تا لە ئەنجامدا عەفرین لە دەست چوو ئێستاش منبج کە بەخوێنێ زیاتر لە هەزار کچ و کوڕی شەڕڤان ئازادکرا.

لە باشوری کوردستان پەکەکە لە ساڵی 1992 وە ملی لە بەر ملی ئەو ئەزموونە ناوە و بۆ هەر هەولێکی لەناوبردنی هاوکار بووە، لە دوای ڕوخانی سەدام حوسێن پەکەکە بە ئاشکرا بووە بەشێک لەو ئەجێندایەی کە هانی دوژمنانی دەدا بیانکەنە هۆکار بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان.

داگیرکردنی زیاتر لە دوو سەت گوندی کوردستان لەلایەن پەکەکەوە هەروەها دروست کردنی هیزی چەکدار لە شەنگال و باشوری کەرکوک و پاشان ڕادەستکردنیان بە حەشدی شەعبی لە دوژمنایەتی کردنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان چی دیکەی لێ دەخویندرێتەوە!

کلک لەگەڵ گرێدانی هەندێک بەرپرسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و حیزبەکانی سلێمانی لەگەڵ پەکەکە بە بەهانەی دژایەتی کردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دۆخەکەی خراپتر کردوە تا ئەو ڕادەیەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەردەم دونیا ڕایبگەینێ کە "باڵێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هاوکاری پەکەکە دەکات" ئەوەش بەهانەی تورکیایە بۆ دەست پێنەکردنەوەی گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی هەروەها هەڕەشەکردن تا ئەو ڕادەیەی کە هەر شوێنێک پەکەکەی لێ بێت هێرشی دەکەینە سەر لەلایەن بەرپرسانی تورکیا نەک تەنیا شاری سلێمانی بەڵکو تێکڕای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسیەوە.





ئەم هەواڵە 1687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad