English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ئەندامی ھێزەكانی ئێران لە سنووری سەردەشت کوژران
2018-06-06 [01:11 AM]

ZNA- هەولێر


لە شەڕو پێكدادانێكدا لە سنووری شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی كوردستان، دوو ئەندامی ھێزی ئینتزامیی ئێران كوژران.

شەوی رابردوو شەڕ و پێكدادان لە نێوان گرووپێكی چەكدار و ھێزەكانی ئینتزامیی ئێران لە سنووری "كانی سێو"ی سەربە شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان روویدا. لە ئەنجامدا دوو ئەندامی ھێزی ئینتزامیی ئێران كوژران.

قاسم رەزایی فەرماندەی ھێزی ئینتزامیی ئێران لەوبارەوە رایگەیاند، شەوی رابردوو گرووپێكی چەكداری٢٠ كەسی ویستوویانە لە خاكی عێراقەوە دەربازیی رۆژھەڵاتی كوردستان بن كە لە ئەنجامدا شەڕ و پێكدادان لە نێوان ھێزەكانیان و ئەو گرووپە چەكدارە روویداوە. بە گوتەی ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران ئەو گرووپە گەراونەتەوە نێوخاكی عێراق و سنوورەكەیان جێھێشتووە.  تا ئێستا ھیچ لایەنێكی دیكە لەمبارەوە كاردانەوەی نەبووە.





ئەم هەواڵە 3118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad